نیسان 11, 2018 09:49 Asia/Tehran
  • دیداری پاشمیری سەعوودی لەگەل سەرکردەی مۆنافقین لە پاریس

ژمارێک لە سەرچاوەکان باسیان لە دیداری سەرکردەی تاقمۆکەی مۆنافقین، پاشمیری سەعوودیا و باڵویزی رژیمی زایۆنی لە پاریس دا کردووە.

 بە گوێرەی  ڕاپۆرتی شەوی چوار شەممەی هەواڵدەری ڕادیۆ و تەلەڤزیۆنی ئێران؛ ئەم سەرچاوانە ڕایانگەیاندووە ئەم دیدارە ڕەنگە لە کۆشکی تازە کردراوی پاشمیری سەعوودی لە تەنیشت پاریسی پێتەختی فەرەنسا ، بەڕێوە چووە .

 بە وتەی ئەم سەرچاوانە؛ "محەممەد بن سەلمان" پاشمیری عەرەبستانی سەعوودی لە دیداری لەگەڵ سەرکردەی مۆنافقین، لەڕۆڵی ئەم تاقمۆکە ڕەشەکوژە لە ئاژاوەکانی کۆتایی ساڵی رابردوو لە ژمارێک لە شارەکانی ئێران ڕێزیگرت و لە سەر پشتگری دراوی لە تاقمی مۆنافقین جەختیکردووە .

 ژمارێک لە ئەندامانی تاقمی ترۆریستی  مۆنافقین ڕۆژی یەکەمی سەفەری پاشمێری سەعوودی بۆ پاریس لە ڕۆژی یەکشەممە بۆ پشتگری کردنی ،بەرامبەر وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا کۆبوونەوە.

 بەر لەوەیش ؛ "مەریەم ڕەجەوی" سەرکردەی تاقمی ترۆریستی مۆنافقین لە وتوویژ لەگەڵ  ڕۆژنامەی "عەکاز" ـی عەرەبستان وتی: لە نائارامییەکانی ئەمدواییە ژمارێک لە شارەکانی ئێران، ناوەندەکانی نافەرمانی سەر بە مۆنافقین ڕۆڵێکی زۆریان بەڕێوە برد. دیسەمبەری ٢٠١٧ بۆ ماوەی چەند رۆژی ، ژمارێک لە خەڵکی لە چەند شاری ئێران ، بە بەڕێوە بردنی کۆبوونەوە و بەرزکردنەوەی دروشمگەلێک، بە دیاری کردنی چارەنووسی مال لە دەستداوانی دامەزراوەکانی دراوی و گرانی ژمارێک لە کاڵاو کۆتاڵەکان و لاوازی چاوەدێری دەوڵەت ناڕەزایەتیان دەربڕیوە برد کە ژمارێک لەم کۆبوونەوەگەلە لە لایەن هەڵخوازان و ئاژاوە گێران لە سێبەری پشتگری بیانی بەرەو ئاژاوە چوو.

 

 

 

سەرپەیڤ