کاربەدەستانی زایونی: پەلاماری ئەمریکا بۆسەر سووریا بێ ئاکام بوو
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i334758-کاربەدەستانی_زایونی_پەلاماری_ئەمریکا_بۆسەر_سووریا_بێ_ئاکام_بوو
کاربەدەستانی سەربازی ڕژێمی زایونی دانیان دانا ، ئەمریکا وهاوپەیمانەکانی ڕۆژئاوایی لە پەلامار بۆسەر سووریا بە مەبەست وئامانجەکانیان نەگەیشتن.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 17, 2018 12:05 Asia/Tehran
  • کاربەدەستانی زایونی: پەلاماری ئەمریکا بۆسەر سووریا بێ ئاکام بوو

کاربەدەستانی سەربازی ڕژێمی زایونی دانیان دانا ، ئەمریکا وهاوپەیمانەکانی ڕۆژئاوایی لە پەلامار بۆسەر سووریا بە مەبەست وئامانجەکانیان نەگەیشتن.

بە پێی ڕاپۆرتی ئەمرۆسێ شەممەی ئیرنا، ڕۆژنامەی زایونی " یدیعوت ئاحارونوت" بە گیڕانەوە لە یەکێ لە کاربەدەستانی سەربازی ڕژێمی زیونی نوسیی: ئەگەر مەبەستی " دوناڵد ترامپ " سەرۆک کۆماری ئەمریکا لەدەرکرانی فەرمانی پەلامار بۆ سەر سووریا بە گشتیی نۆمایش دانی کاردانەوەی ئەمریکا بە کەڵک وەرگرتن لە چەکی شیمیایی بوو، بەم مەبەستە دەستی ڕاگەیشتووە، بەڵام لەمەڕ مەبەست وئامانجەکانی تر ناکارام بووە. یەکێ تر لە کاربەدەستانی سەربازی وئیتلاعاتی ڕژێمی زایونی وتی: ڕاگەیاندنی ئەم مەسەلە لەلایەن ترامپ کە فەرمانبەریەتی تەواو بوو وتوانایی کەڵک وەرگرتن لە چەکی شیمیایی هەتا ڕادەی لەناوچوون زیانی وێ کەوتووە، پایە وبنەڕەتی نیە. لەلایەکی ترەوە ، ماڵپەڕی ڕۆژنامەی زایونی هائارتس لەقاوی دا، پەلاماری موشەکی بەیانی ڕۆژی شەممەی ئەمریکا هاوڕێ لەگەڵ بەریتانیا وفەرانسە بۆسەر سووریا سەرکەوتنێک بۆ بەشار ئەسەدی سەرۆک کۆماری سووریا وشکستی هاوپەیمانی ژێر فەرمانبەریەتی دوناڵد ترامپ بوو. ئەمریکا هاوڕێ بەریتانیا وفەرانسە وبە بانگەشەو ئیدعای کەڵک وەرگرتنی دەوڵەتی سووریا لە چەکی شیمیایی لە دوما بەیانی شەممە بە فرەتر لە سەد موشەک پەلاماری کردەسەر ئامانج گەلیک لە دەمیشق وحومسی سووریا . پەدافەندی ئاسمانی سووریا توانیی حەفتاویەک موشەک پێو شوێن بگریت ولەناویان بەرێت.