نەبیە بری : سووریا وشداری دا بە ڕژێمی زایۆنی
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i338088-نەبیە_بری_سووریا_وشداری_دا_بە_ڕژێمی_زایۆنی
سەرۆکی پەرلەمانی لوبنان ڕایگەیاند ، سووریا بە وەبەر دەسڕێژ دانانی بنکەی سەربازی سوپای ڕژێمی زایونی لە جولانی داگیر کراو ، وشداری دا بەم ڕژێمە .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 12, 2018 15:05 Asia/Tehran
  • نەبیە بری : سووریا وشداری دا بە ڕژێمی زایۆنی

سەرۆکی پەرلەمانی لوبنان ڕایگەیاند ، سووریا بە وەبەر دەسڕێژ دانانی بنکەی سەربازی سوپای ڕژێمی زایونی لە جولانی داگیر کراو ، وشداری دا بەم ڕژێمە .

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری فارس " نەبیە بری" سەرۆکی پەرلەمانی لوبنان ڕۆژی شەممە لە وتووێژ لەگەڵ ئاسۆشێتید پرێس وتی: سووریا بە موشەک وەڵامی دەسدرێژیەکانی ڕژێمی زایونی دایەوەودوور لە چاوەڕوانی نیە ئەگەر بیتۆ پەلامارەکانی ئیسراییل بۆسەر سەرزەویەکانی سووریا دوپات بیتەوە، سوپای ئەم وڵاتە شوێن گەلیک لە سەرزەویە داگیرکراوەکان بداتە بەردەسڕێژ وبە قازانجی ئیسراییل نیە کەشەڕی درێژ خایەنی هەبێت. میدیاکانی مێحوەری خۆڕاگری لە زەبری قورسی موشەکی بەیانی پێنجشەممەی مێحوەری خۆڕاگری بۆسەربنکەکانی سەربازی ڕژێمی زایونی ولەکار کەوتنی دامەزراوەکانی موشەکی گومەزی ئاسنین ولە بەرانبەردا تواناییەکانی جیی قەبوڵی دامەزراوەکانی بەرەڤانی موشەکی سوپای سووریا لە تەقاندنەوەی دەیان موشەکی رژێمی زایونی هەواڵیان دا. نەبیە بری وتیشی: ئەمریکا ، بەرژەوەندی گەلیکی لە سووریا هەیە وئەگەر شەڕڕوو بدات تەنانەت دوناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکایش ناتوانێ ئاکام وئەنجامی ئەوەی کە ئەگەری هەیە بۆ ئەمریکیەکانی ئامادە لە سووریا ڕوو بدات، قەبوڵ بکات.