کۆنترۆڵی بەشگەلێکی بەرفراوان لە بیاوانی دێرەزوور لەلایەن سوپای سووریاوە
چەند یەکەیەکی سوپای سووریا پاش سەرکوت کرانی ژمارێک تیرۆریستی داعشی لە بیاوانەکانی دێرەزوور و بە سەندنەوەی ناوچەیەک بە ڕووبەری هەزار و هەشتاو هەشت کیلۆمتری چوارگۆش، ژمارێکی زۆر لە تیرۆریستانیان کوشت و چەکئامێرەکانی ئەوانیان تێکشکاند.
بەپێی ڕاپۆری ئەمڕۆ دووشەممەی هەواڵدەریی فارس، سوپای سووریا چوارشەممەی ڕابردووش ناوچەیەکی هەڵکەوتوو لەنێوان ئاوایی «معیزیله»، «ایستگاه دوم» و «فیضه بن موینع» لەدەورووبەری دێرەزووری سەندبۆوە.
بەپێی هەواڵێکی دیکە، هێزەکانی پۆلیسی سەربازیی ڕووسیا لە سووریا دەستیان داگرت بەسەر جبەخانەیەکی چەکەمەنی تیرۆریستان لەناوچەی "الرستن" لەباکووری پارێزگای حۆمس.
ئەو جبەخانەیە داگری ژمارێکی زۆری چەکەمەنی و چەکئامێر بۆ وێنە، هاوەن و ماددەی تەقینەوەیی تیرۆریستانێک بوو کە پێشتر کۆنترۆڵی ئەو ناوچەیان لەدەستدابوو و ئێستا لەچوارچێوەی ڕێککەوتننامەی ئاشتی گوێزراونەوە باکووری سووریا.
وەزارەتی بەرگریی ڕووسیاش ڕایگەیاند: سوپای سووریا بەپاڵپشتی ئاسمانیی فڕۆکە جەنگییەکانی ڕووسی توانی، وێڕای بەرپەرچدانەوەی پەلاماری تیرۆریستانی تەکفیری بۆ میحوەری باشووری سووریا حەفتا کەس لەوان بکوژن.
قەیران لە سووریا لە ساڵی٢٠١١ـەوە بەهێرشی بەرفراوانی گرووپە تیرۆریستییەکانی جێی داکۆکیی عەرەبستان، ئەمریکاو هاوپەیمانانی بۆ گۆڕینی هاوکێشەکانی ناوچە بەقازانجی رژیمی زایۆنی دەس پێ کرا.