سەرۆک وەزیرانی ئەردەن: ئیزنی هاتنی ئاوارەی زۆرتری سووری نادەین
سەرۆک وەزیرانی ئەردەن بە ئاماژەدان بەمەکە سنوورەکانی ئەم وڵاتە بە گشتیی لەژێر کۆنترۆڵ دایە، پیداگری کرد: هیچکات ئیزنی هاتنی ئاوارەی زۆرتری سووری بۆ هاتنە ناوخاکی ئەم وڵاتە نادات.
بە پێی ڕاپۆرتی ئەمڕۆ دوشەممەی ئەلعالەم بە گیڕانەوە لە هەواڵدەری ئەردەن " پترا" عومەر ئەلزاز" سەرۆک وەزیرانی ئەردەن لە سەردان لە سنورەکانی باکووری وڵاتەکەی بە ڕاگەیاندنی ئەمەکە هاتنی ئاوارەکانی سووریا هەڕەشەیەکی ئەمنیەتیە، وتی: ئەردەن لە نێوان پشتیوانی لە سنوورەکان وکۆمەڵگەی خۆی وبەجێ هێنانی ئەرکەکانی لەمەڕ ناردنی یارمەتی خواردەمەنی وپەنا دان بە برایانی سووریا لە ناوخۆی خاکی سووریا هاوسەنگی بەدیی دێنێت. ئەلزازاوتی: سنوورەکانی ئەردەن کراوەیە بەڵام لەژێر کۆنترۆڵی ئەمنیەتی دایە ووڵاتەکەی لە شارومەندانی سووریا لە ناوخاکی سووریا پشتیوانی دەکات وئەگەرپێویست بی دەیانیریت بۆ نەخۆشخانەکانی ئەردەن هەتا دەرمان بکرێن. ئەیمەن ئەلسەفدی" وەزیری دەرەوەی ئەردەن یش چەند ڕۆژ لەمەوپێش بە ئاماژەدان بەمەکە ژماری ئاوارەکانی سووری لەم وڵاتە گەیشتووەتە ئاستێکی بەرز، پیداگری کرد:ئەردەن ئیترتوانایی میوانداریی لە ئاوارەکانی سووری نیە. دوو وڵاتی ئەردەن ولوبنان بە پێی ئاماروسەرژمێریەکان لە زۆرترین ژماری ئاوارەکانی سووری میوانداری دەکەن. نێزیک بە یەک هەتا یەک ونێو ملیۆن ئاوارەی سووری ئێستاکە لە لوبنان ونێزیک بە ٧٠٠ هەزارکەسیش لە ئەردەن دەژین.