دەسبەسەرکردنی دەیان داعشی لە بیابانی سوەیدا لە لایەن سوپای سوریاوە
سوپای سوریا وێڕای دەسبەسەرکردنی 30 ڕەشەکوژی داعشی توانی جموجۆڵی دەستوپێوەندییەکانی ئەم گروپە بو تێکشکاندنی ئابڵوقەی سەریان لە باشور و رۆژهەڵاتی بەرزاییەکانی "ئەلسەفا" لە قوڵاییی بیابانی سوەیدا دا بێ ئاکام بهێڵێتەوە.
بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەری سانا هێزە سورییەکان سەر لە ئێوارەی رۆژی ڕابردوو توانیان وێڕای تێکشکاندنی سێ تڕۆمبێڵی ڕەشەکوژەکان لە دەوروبەری بەرزاییەکانی "سەفا" بازنەی گەمارۆی بنکەکانی داعش لەوناوچەیە تەنگتر بکەنەوە.
ئەم تاقمە لە دەستوپێوەندییەکانی داعش بە نیازبوون لە بەرەی ناوچەی "گۆڕستانی شێخ یاسین"ەوە ەەێکەوتوو لە باشوری رۆژئاوای سەفا بۆ تێکشکاندنی ئابڵۆقەی سەریان دەست بە جموجۆڵ بکەن.
ڕاپۆرتەکان لە ریفی رۆژهەڵاتی پارێزگای سوەیداوەش باس لەوە دەکەن لە ئاکامی تەقینەوە بۆمبێکی چندراو لە رۆژهەڵاتی گوندی"تەربا"پێنج کەسی سڤیل کوژراون و چەند کەسی دیکەش بریندار بوونە.
سوژای سوریا لە ماوەی حەوتووەکانی رابردوودا بۆ ئازادکردنی باشوری سوریا لە چنگی ڕەشەکوژەکان هەڵمەتێکی بەرفراوانی دەستپێکردووە و تا ئێستا توانیویەتی زیاترلە نەوەدوپێنج لەسەدی ئەو ناوچەیە پاقژکاتەوە.
هەر ئێستا تەواوی رێگانی یارمەتی گەیاندن بە ئەندامانی داعش لەو ناوچەیە دابڕێنڕاون و لە ئەگەری ئازادکرانی ئەم ناوچەیە باشوری سوریا بە تەواوی لە بوونی تیرۆریستان پاک دەکرێتەوە.