زەریف : تڕوڕیستەکان دەبێ لە ئێدلەب بڕۆنە دەر
وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران وتی : سووریا خەریکی پاکتاو کرانی بە تەواوی تڕوڕیزمە لەو وڵاتە و باقی تڕۆڕیستان بۆ وێنە بەرەی نوسرە دەبێ لە ئێدلەب بڕۆنە دەر .
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی ئیرنا موحەمەد جەواد زەریف ڕۆژی دوشەمە لە سەرەتای چوونی بۆ ناو فڕگەی نێونەتەوەیی دیمەشق لە وتووێژ لە گەڵ پەیامنێران وتیشی : دوای سەرکەوتنە باشەکانی بەرەی خۆڕاگری دژی تاقمە توندڕو و تڕوڕیزمەکان لە سووریا ، کاتی بنیاتنانەوەی ئەو وڵاتە گەیشتووە و وڵاتانی یەکگرتووی ئیستراتژیکی سووریا لەوێدا بەشدارن . وەزیری دەرەوەی ئێران وەبیریشی هێنایەوە کە دەبێ سەروەری خاکی سووریا بپارێزرێت و هەموو هۆزەکان و گرووپەکان لەو وڵاتە ژێر ئاڵای سووریا ڕەوتی بنیاتنانەوە دەس پێی بکەن . زەریف وتیشی : لە دانیشتنی تاران کە ڕۆژی هەینی 7 دیسامبر بە بەشداری سەرۆک کۆمارانی سێ وڵاتی گەرەنتیدەری ڕێککەوتنەکانی ئاستانە بەڕێوە دەچێت سەبارەت بە چلونایەتی هەڵس و کەوت لە گەڵ بە جێ ماوانی تاقمە تڕوڕیستەکان بە تایبەت بەرەی نوسرە لە ناوچەی ئێدلب بیروڕا گۆڕینە وە دەکرێت . ناوبراو هەروەها بە وتنی ئەوەی کە لە دانیشتنی تاران هاوئاهەنگی بۆ درێژەی ڕەوتی سیاسی ئاستانە و بەرەنگاربوونەوەی تڕوڕیستان لە سووریا لێک ئەدرێتەوە وتی : ڕاگەیشتن بە کاروباری مرۆیی و گەڕانەوەی ئاوارە سووریاییەکان بۆ وڵاتەکەیان دەسپێکراوە و وڵاتانی دراوسێ ڕۆڵێکی گرینگ لەو بوارەدا دەگێڕن . زەریف ئەمڕۆ دووشەمە گەیشتە دیمەشقی پێتەختی سووریا . وەزیری دەرەوەی ئێران دوای پێشوازی فەرمی لە لایەن فەیسەڵ مێقداد جێگری وەزیری دەرەوەی سووریا بە مەبەستی زیارەتی گڵکۆی پاکی حەزرەتی زەینەب -س- گەیشتە ناوچەی زەینەبیە لە دەڤەری دیمەشق .