ئیتالیا : فەڕانسە بەرپرسی قەیران لە لیبیایە
وەزیری بەرگریی ئیتالیا، فەڕانسەی بە بەرپرسی قەیرانی ئێستای لیبیا زانی.
بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی فەڕانسە، ئێلیزابێتا ترێنتا وەزیری بەرگریی ئیتالیا رۆژی دووشەممە لەپەیجەکەی لە فەیسبوک ئاماژەی کردە دەسوەردانی سەربازیی فەڕانسەو وڵاتانی دیکە لە کاروباری لیبیا لەساڵی٢٠١١ دژ بە رژیمی موعەمەر قەزافی دیکتاتۆری لەناوبراوی ئەو وڵاتەو نووسی: لەو ڕوانگەوە، فەڕانسە بەرپرسە.
رۆبێرتۆ فیکۆ سەرۆکی ئەنجومەنی نیشتمانیی ئیتالیاش ماوەیەک لەوەپێش وتبووی کە بارودۆخ لە لیبیا، کێشەیەکی جیددیە کە بێگومان فەڕانسە، ئەو قەیرانەی بەدیهێناوە.
لیبیا پاش گۆڕانکارییەکانی ساڵی٢٠١١ لەئاکامی دەسوەردانی سەربازی ئەمریکاو ڕێکخراوی پەیمانی ئەتلەنتیکی باکوور(ناتۆ) بەرەوڕووی ناهێمنی و تێکهەڵچوونی گرووپە چەکدارەکانە.
ترابلۆسی پایتەختی لیبیاش لە یەکشەممەی حەوتەی ڕابردووەوە شایەتی شەڕ و پێکدادانی چەکدارانەیە کەتائێستا کوژرانی زیاتر لە پەنجا کەس و برینداربوونی دەیان کەسی دیکەی لێکەوتووەتەوە.