مەشق و مانۆڕی نایاسایی هاوپەیمانی ئەمریکی لە سووریا
ئهیلوول 08, 2018 05:20 Asia/Tehran
سوپای ئەمریکا دوێشەو(هەینی) ڕایگەیاند، مانۆڕێکی هێزەکانی هاوپەیمانیی بەناو نێودەوڵەتیی دژەداعش بەسەرکردایەتی وڵاتەکەی لە سووریا بەڕێوە چووە.
بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئیرنا، سوپای ئەمریکا ڕایگەیاند، ئەو مانۆڕە ڕۆژی هەینی لە ڕووبەرێکی نزیک بە١١٠کیلۆمتر لە دەورووبەری پێگەی سەربازیی "ئەل تەنف" لەباشووری سووریا ئەنجامی گرتووە.
لەو مانۆڕەدا، هەڵمەتی هێلی بۆردی یەکە جەنگییەکان بەڕێوەچووە.
وەزارەتی بەرگریی ڕووسیا بەجاران ڕایگەیاندووە، ئەمریکا مەشق دەکا بە تیرۆریستان لە پێگەی ئەل تنف .
ناوچەی ئەل تنف یەک لە گرینگترین و ستراتژیترین ناوچەکان لە سووریایە، ناوچەی ئەل تنف خاڵی سنووریی هاوبەشی نێوان سێ وڵاتی سووریا، ئێراق و ئۆردۆنە.
ئەمریکا پاش دروست کردنی هاوپەیمانی بەناو نێودەوڵەتیی دژە داعش ، ئەو ناوچەی داگیرکردو لەوێ، پێگەی سەربازی سازکردووە.
سەرپەیڤ