پێشڕەوی سوپای سووریا بەرەو ناوچەی " تەنەف"
هێزەکانی سوپای سووریا کەلە بیابانی "سەخنە"دا ئۆپەراسیۆنێکیان بەدژی ئەندامانی داعش دەست پێ کردووە، توانیان بەرەو ناوچەی" تەنەف"ی سەرسنوورەکانی سووریاو عێراق پێشڕەوی بکەن .
سوپای سوریا لە سێی شەممەی ڕابردوو(١١ سێپتەمبەر) ئۆپەراسیۆنێکیی لە سارای " ئەلسەخنە" لە ڕۆژهەڵاتی ستانی حۆمس و بەرزاییەکانیی " ئەلساروخ" لە ڕیفی رۆژئاوایی دەیرۆزور دەستپێکردووە.
بە گوێرەی ڕاپۆرتی ڕۆژی پینجشەممەی هەواڵدەری فارس؛ هێزە سوریاییەکان کەلەم ئۆپەراسیۆنە بەرەو باکووری ڕۆژئاوای ناوچەی" ئەلتەنەف" لە سنوورەکانی سوریا وعێراق دەڕۆنم دوای تێکهەڵچوون لەگەڵ ئەندامانی داعش ، لەم ناوچەیە دا پێشڕەوییان کرد.
هێزەکانی هاوپەیمانیی ناسراو بە دژی داعش بە سەرۆکایەتی ئەمریکا کەلە ساڵی ٢٠١٤ بە شێوەی نایاسایی و بی ڕەزامەندی دەوڵەتی سوریا لەم ولاتە دا پێکهاتووە، لە ناوچەی " ئەلتەنەف" ئامادە بوون و لەو دا پێگەی سەربازییان بەدی هێناوە.
لەمدواییەیش ١٠٠ مارێزنی ئەمریکای چوونەتە پێگەی " ئەلتەنەف"و خەریکی ڕاهێنانیی ئەندامانی " جەیش مۆغاویر ئەلسۆرە"ـن؛ گرووپێک کە سەر بە تاقمی ترۆریستیی" سوپای ئازادی سوریان".
ئامانجی سوپای سوریا لەم ئۆپەراسیۆنە، کۆتایی دان بە ئامادە بوونی داعش لە گردو پەڕی ئەلسەخنە و ڕێگاکانی سەر بە سنوورەکانی عێراق و پاکتاو کردنەوەی ئەم ناوچە گەلە لە بۆمبەکان و مینگەلێکە کە ئەندامانی داعش چاندوویانە.
هەر لەم حالە دا ؛ لە قووڵایی سارای " ڕیف دیمەشق" یش هەواڵ دەگات لە بارەی ئەمەی سوپای سوریا بازنەی گەمارۆی ئەندامانیی داعش لە بەرزاییەکانیی "ئەلسەفا"ی بەرتەسکتر کردۆتەوە؛ دوایین مۆڵگەکانیی داعش لە باشووری سوریا لەم ناوچەیە دان.
ژمارێک لە ئەندامانی داعشیش لە هەوڵدا بوون بە تێکشکاندنیی گەمارۆکە لە بەرزاییەکانیی ئەلسەفا ڕابکەن کە نەیانتوانیی ئەم کارە بە ئاکام بگەێنن.