کوژرانی ژمارێک لە هێزەکانی کوردی سووریا جێگیرلە پارێزگەی دەیرزووری ئەو وڵاتە
ئهیلوول 15, 2018 03:47 Asia/Tehran
سەرچاوەکانی هەواڵ باسی گیان لەدەست دانی لانیکەم بیست کەس لە هێزەکانی کوردی سووریا دەکەن بەدەستی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش .
بە پێی راپۆرتی ئیرنا ، ئەم بیست ئەندامەی پەیەدە لە بۆسەی تیرۆریستانی داعش لە ناوچەی هەجین لە پارێزگەی دەیرزور لە رۆژهەڵاتی سوریا کوژراون.
ناوەندی ڕاگەیاندنی هەسەدەش ڕایگەیاندوە "لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا چەند بارەگایەکی فەرماندەیی داعشیەکانیان خاپوورکردووە و ١٥ چەکداری داعشیش کوژراون".
جێگای باسە، ڕۆژی ١١ی ئەیلول، فەرماندەیی گشتیی هەسەدە کۆتا قۆناغی ئۆپەراسیۆنی گەردەلوولی جزیرەی بە ناوی "شەڕی لەناوبردنی تیرۆر" لە ڕۆژهەڵاتی ڕووباری فورات ڕاگەیاند.
سەرپەیڤ