پەلاماری موشەکیی رژێمی زایۆنی بۆسەر پێتەختی سووریا
ئهیلوول 16, 2018 03:06 Asia/Tehran
میدیاکانی سووریا شەوی رابردوو باسی پەلاماری موشەکیی رژێمی زاۆنی کرد بۆسەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی "دمشق"ی پێتەختی وڵاتەکەیان .
هەواڵدەریی فەرمیی سوریا ( سانا ) رایگەیاند ئەرتەشی سوریا بەرپەرچی پەلاماری موشەکیی رژێمی زایۆنی بۆسەر فڕۆکەخانەی دمشقی داوەتەوە .
بەپێی راگەیاندنی سانا ، بەرگری ئاسمانیی سوریا چەندین موشەکیی رژێمی زایۆنی تێک شکاندووە .
هەندێ سەرچاوەی هەواڵ رایانگەیاند رژێمی زایۆنی شەش موشەکی لە فڕگەی دمشق گرتووە .
رژێمی زایۆنی دوشەممە سێی ئەیلوولیش پێنج موشەکی گرتە یەکێک لە بنکە سەربازیەکانی سوریا لە ناوچەی وادی ئەلعیون لە دەوروبەری رۆژاوای حەما لە رۆژاوای ئەم وڵاتە کە بەرگریی ئاسمانیی سوریا هەر پێنج موشەکەکەی خستە خوارەوە .
سەرپەیڤ