تشرینی یه‌که‌م 05, 2018 16:37 Asia/Tehran
  • پێشوازی ئەنساروڵڵا ، لە داواکاری یەکیەتی ئوروپا بۆ ڕاگرتنی شەڕ لە یەمەن

وتەبێژی بزوتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمەن، لە داواکاری یەکیەتی ئوروپا بۆ کۆتایی دەسدرێژی سەربازی بۆ وڵاتەکەی پێشوازی بکات.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی هەینی ئیرنا بە گیڕانەوە لە کەناڵی هەواڵی ئەلمەسیرەی یەمەن " محەممەد عەبدولسەلام" وتەبێژی بزوتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمەن لە لاپەڕەی کۆمەڵایەتی خۆیدا لە توئیتر نووسیی: جوڵڵانەوەی چالاکانەی یەکیەتی ئوروپا لە هەمبەر ئاشتی لە یەمەن وهەوڵ بۆ شکستی گەمارۆی خەڵکی ئەم وڵاتە ، هەنگاویکی ئەرینی وبەکەڵکە لە ناوکۆمەڵگەی جیهانی . محەممەد عەبدولسەلام وتی: بومبارانی غەیرە سەربازی لە یەمەن و بەرهەمە فەرهەنگی ومێژووییەکانی ئەم وڵاتە هەمووکات مەحکوم کراوەیە. پەرلەمانی ئوروپا ڕۆژی پێنجشەممە لە بەیان نامەیەکدا درێژەی پەلاماربۆ سەر یەمەن وبنپێکردنی مافی کەسانی سێڤێلی مەحکوم کردو ولە عەرەبستان داوای کرد هەرچی خیراتر بەشە ڕ وگەمارۆی یەمەن کۆتایی بدات. ئەم ڕێکخراوە ئوروپاییە هەروەها خوازیاری قەدەغەی فروشی چەک بە ئیمارات بوو. پەرلەمانی ئوروپا پیداگری کرد کە ڕێگە چارەی سیاسی ووتووێژ، تەنیا ڕێگایە بۆ گەڕانەوەی ئاشتی ، پاڕاستنی دەسەڵاتدارەتی، سەربەخۆیی ویەکپارچەیی خاکی یەمەنە. عەرەبستان بە پشتیوانی ئەمریکا ، ئیمارات وچەند وڵاتی تر لە مارسی ٢٠١٥ دەستی کردە دەسدرێژی سەربازی بۆسەر یەمەن وگەمارۆی زەوینی ، دەریایی وئاسمانی ئەم وڵاتە، شەرنانەوەکانی عەرەبستان وهاوپەیمانەکانی لە یەمەن هەتا ئێستاکە بووە بە هۆی کوژرانی فرەتر لە چواردە هەزار یەمەنی ، بریندار بوونی دەیان هەزار کەس وئاوارەو هەڵوەدابوونی ملیۆنان یەمەنی. سوپا وهێزە جەماوەریەکانی یەمەنیش لە وەڵام دانەوە بە پەلاماری دەسدرێژانەی عەرەبستان ، بنکە وبارەگای سەربازان وبەکرێگیراوانی سەعودی دەدەنە بەر پەلامار. 

سەرپەیڤ