پەلاماری مووشەکی یەمەن بۆ سەر ئۆردوگای بەکرێگیراوانی سەعوودی لە باشووری عەرەبستان
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i351731-پەلاماری_مووشەکی_یەمەن_بۆ_سەر_ئۆردوگای_بەکرێگیراوانی_سەعوودی_لە_باشووری_عەرەبستان
یەکەی مووشەکی سوپا و لیژنە جەماوەرییەکانی یەمەن باسییان لە هاوێژرانیی مووشەکی "بەدری-١" بەرەو ئۆردوگای بەکرێگیراوانی سەعوودی لە ناوچەی "عەسیر" لە باشووری عەرەبستان دا کرد .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 31, 2018 16:15 Asia/Tehran
  • پەلاماری مووشەکی یەمەن بۆ سەر ئۆردوگای بەکرێگیراوانی سەعوودی لە باشووری عەرەبستان

یەکەی مووشەکی سوپا و لیژنە جەماوەرییەکانی یەمەن باسییان لە هاوێژرانیی مووشەکی "بەدری-١" بەرەو ئۆردوگای بەکرێگیراوانی سەعوودی لە ناوچەی "عەسیر" لە باشووری عەرەبستان دا کرد .

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی رۆژی  چوار شەممەی کەناڵی تەلەڤەزیۆنی ئەلمەسیرە؛ بەکرێگیراوانی سەعوودی کە بەدوای شکستەکانیی خۆیان،ئۆردوگای مەیدانی یان لە درێژەی سنووری یەمەن دا سەقامگیر کردووە، بە مووشەکی کورت بڕی سوپا و لیژنە جەماوەرییەکانی یەمەن داوەتە بەر پەلامار.

هەروەها هێزەکانی سوپا و لیژنە جەماوەرییەکانی یەمەن پەلامارەکانی بەکرێگیراوانی سەعوودی لە جیزان(باشووری عەرەبستان)یان پوو و چەڵ کردۆتەوە و بە دوای ئەم تێکهەڵچوونە، ژمارێک لە بەکرێگیراوانی سەعوودی کوژراون.

کەناڵی تەلەڤەزیۆنی ئەلمەسیرە هەروەها باسی لە بریندار بوونی دوو سارومەندی یەمەنی کرد لە ستانی "ئەلبەیزا" لە ناوەندی یەمەن بە هۆی پەلاماری بەکرێگیراوانی سەعوودی بۆ سەر پاسێک.

ئەمەو لەلایەکی ترەوە، سەربازییەکانی سەعوودی ماڵ و کێلگەکانی شارومەندانیی یەمەنی یان لە ناوچەکانی سنووری "باقم" و "شەدا" لە ستانی سەعدە، داوەتە بەر پەلاامری تۆپخانەیی و مووشیکی خۆیان دا .