یەک ملوێن کریکاری بیانی عەرەبستانیان بە جێ هێشت
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i354546-یەک_ملوێن_کریکاری_بیانی_عەرەبستانیان_بە_جێ_هێشت
میدیاکانی ڕۆژاوایی ڕایانگەیاند: لەبەر گرفتی ئابووریی عەرەبستان، یەک ملوێن کرێکاری بیانی ئەم وڵاتەیان بە جێ هێشت .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 20, 2018 13:28 Asia/Tehran
  • یەک ملوێن کریکاری بیانی عەرەبستانیان بە جێ هێشت

میدیاکانی ڕۆژاوایی ڕایانگەیاند: لەبەر گرفتی ئابووریی عەرەبستان، یەک ملوێن کرێکاری بیانی ئەم وڵاتەیان بە جێ هێشت .

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆتەلەفزیون بە گێڕانەوە لە گۆڤاری بەریتانی ئێکونومیست، لەبەر گرفتی ئابووری کۆمپانییەکانی عەرەبستانی ، سەپاندنی باجی زیاتر و بێ توانایی لە دانی مافی کرێکاران ، نیزیکەی یەک ملوێن کرێکاری بیانی عەرەبستانیان  بەجێ هێشت.

بەپێی ڕاگەیاندنی ڕێکخراوی  تەمینی ئیجتماعی عەرەبستان، نرخی بێکاری سەتی دوازدە و هەشت لەم وڵاتە بووەتە هۆی ئەوەی  کاربەدەستانی سعودی ، بەکارگرتنی هێزی کاری نێوخۆیی لە دەستوری کار دانێن.

هەشت ملوێن کرێکاری بیانی لە عەرەبستان خەریکی کارن . دەوڵەتی عەرەبستان لەسەرەتای ساڵی 2018 لەهەر کرێاری بیانی هەشتا هەتا 106 دولار لەمانگ  باج وەردەگرن.

لێکۆلەرانی  ئابووری، چوونەدەری کرێکارانی بیانی لە عەرەبستانی لەبەر سیاسەتی دەستپێوەگرتنی ئابووری ریاز و پەرەی خەرجی مانەوە لەم وڵاتە ڕاگەیاندووە.

عەرەبستان  سەرباری خەرج و بەرجی زۆری خۆش ڕابواردنی شازادەکانی سعودی ، دانی مزومووچەی تیرۆریستانی بەکرێگیراو لە سوریا و ئێراق لە مارسی 2015 تائێستا بە خەرجی  پارەی سەرسووڕهێنەر، یمەنی داوەتە بەرپەلاماری هەمەلایەنە کە ئەم کارە خەرجی زۆری بۆ ئەو وڵاتە بە دواوە بووە  .