وەزیری دەرەوەی عێراق : هەڵپەساردنی ئەندامەتی سوریا لە کۆمکاری عەرەبیدا هەڵەیە
وەزیری دەرەوەی عێراق دوانیوەڕۆی هەینی لە دداری جبران باسیل وەزیری دەرەوەی لوبنان لە پەراوێزی دانیشتنی بەرایی کۆبوونەوەی ئابووریی کۆمکاری عەرەبی لە بەیرووت گوتی : هەڵپەساردنی ئەندامەتی سوریا لە کۆمکاری عەربیدا هەڵەیە .
بەپێی راپۆرتی ئیرنا ، موحەممەد حەکیم وتیشی : بەغدا بەرەبەرە بۆ گەڕانەوەی سوریا بۆ کۆمکاری عەرەبیی هەوڵئەدات .
حەکیم بە ئاماژە بەوەی کە ناکۆکیە بەدیهاتوەکان زۆر نین هیوای خواست ئەم ناکۆکیانە نەمێنن .
رۆژی هەینیش وەزیری دەرەوەی لوبنان لە دانیشتنی بەرایی کۆبوونەوەی ئابووریی کۆمکاری عەربیدا لە بەیرووت جەختی کردبوەوە سوریا گەورەترین ئامادەنەبووی ئەم دانیشتنەیە و جیگای بەتاڵی هەستی پێدەکرێ .
کۆمکاری عەرەبیی ساڵی 2011 و بە دوای دەسپێبوونی قەیران لە سوریا ، لە ژێر گوشاری ئیمارات و عەرەبستان ئەنادامەتی سوریا لەم کۆمکارەی هەڵپەسارد و زۆربەی وڵاتانی عرەبیش بە داخستنی باڵوێزخانەکانیان ، پێوەندیی دیپیلۆماتیکی خۆیان لە گەڵ دیمشقدا راگرت .
ئێستا بەسەرکەوتنی حکومەتی بەشار ئەسەد بەسەر تیرۆریستاندا و شکستی هێنانی پیلانی عەرەبی - رۆژاوایی لە سوریا ، کۆمکاری عەرەبی و زۆر وڵاتی عەرەبی و ناوچەکە لە هەوڵی دەسپێکردنەوەی پێوەندی و کردنەوەی باڵوێزخانەکاینان لە دمشقن .