حزبوڵڵای لوبنان ، فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی دەسدرێژکاری ڕژێمی زایۆنی خستە خوارەوە
حزبوڵڵای لوبنان هەواڵی دالە کەوتنە خوارەوەی فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی دەسدرێژکاری ڕژێمی زایۆنی لە باشووری لوبنان .
بە پێی ڕاپۆرتی ئەمڕۆ دوشەممەی کەناڵی تەلەفیزیۆنی " ئەلمینار" بزوتنەوەی حزبوڵڵای ؛لوبنان بە دەرکردنی بەیان نامەیەک ڕایگەیاند : فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی ئیسراییلی لەکاتی تێپەڕین لە سنوورەکانی لوبنان وفەلەستینی داگیر کراوی پیکاوەو وخستوویەتە خوارەوە. لە بەیان نامەی حزبۆڵڵای لوبنان دا هاتووە: فڕٶکەی بێ فڕٶکە وانی ئیسراییلی لەسەر ئاسمانی شارۆچکەی ڕامیە لە باشووری لوبنان کەوتووەتە خوار. سەیید حەسەن نەسرۆڵڵا سکرتێری گشتیی بزوتنەوەی حزبۆڵڵای لوبنان ، پێشتر بە وشداری دان بە سوپای ڕژێمی زایۆنی ، وتی: ئەو سەردەمەی کە ئیزن دەدرا فڕٶکە بێ فڕٶکەوانەکان سەروەری لوبنان بنپێبکەن ، کۆتایی پێ هاتووە. پاش ئەمەیش ٢٥ی ئۆت دوو فڕٶکەی بێ فڕٶکەوانی دەسدرێژکاری ڕژێمی زایۆنی دوای بەزاندنی هەرێمی ئاسمانی لوبنان لە باشووری بەیروت لە ناوچەی زاحیە کەوتنە خوارەوە کە بە قسەی سەیید حەسەن نەسرۆڵڵا هەرکام لەوانە بەر لە ئەنجام دانی فەرمانبەرێتی پیکران وکەوتنە خوار. سەرچاوەکانی سەربە سوپای ڕژێمی زایۆنیش کەوتنە خواری فڕٶکەی بێ فڕۆکەوانی ئەم ڕژێمەی لە لایەن هێزی خۆڕاگری لوبنانی پشت ڕاست کردووەتەوە. میدیاکانی ڕژێمی زایۆنی بە گیڕانەوەلە سوپای ئەم ڕژێمە دانیان دانا ، فڕٶکەیەک کە لە لایەن حزبوڵڵاوە پیکراوەو کەوتووەتە خوار ، شۆڤار بووە.