پەلاماری هاوپەیمانی دەسدرێژکاری سەعودی بۆسەر حودەیدە وبنپێکردنی هەمدیسانی ڕێککەوتنی ئاگر بڕ
هاوپەیمانی دەسدرێژکارانی سەعودی جارێکی تر ڕێککەوتنی ئاگر بڕی حودەیدەیان بنپێکرد و کەسانی سڤیلیان لەم پاڕێزگایە دایە بەر دەسڕێژ.
بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی هەواڵی ئەلعالەم ، سەرچاوە ئاسایشتیەکانی یەمەن ڕایانگەیاند ، هاوپەیمانی دەسدرێژکاری سەعودی ڕۆژی دوشەممە مالی کەسانی مەدەنیان لە شاری " ئەلحالی" سەربە پارێزگەی حودەیدەیان بە چوار موشەکی کاتیوشا دایە بەر پەلامار کە بەهۆیەوە دە کەسی ناسەربازی کوژران . ناوچەی " ئەلسلیلە" و" ئەلوجف" لە شارستانەکانی " خب و" ئەلشەعف" سەربە پارێزگەی ئەلجوف" لەباکووری یەمەن، یش لە ناوچەکانی ترە کە لەلایەن هاوپەیمانی دەسدرێژکارانی سەعودی پەلاماری کرایە سەر. هەروەها بە هۆی تەقینەوەی بومبێک لە پارێزگەی " لحج " باشووری ڕۆژئاوای یەمەن ، دوو منداڵ کوژران و یەک کەسیش بریندار بوو. ئاگر بڕ لە شار وبەندەری حودەیدە لە هەژدەی نوامبەری ٢٠١٨ چووەتە واری جێ بەجێ کرانەوە ، بەڵام هاوپەیمانی سەعودی بە ئەنجام دانی پەلاماری بەردەوام، هەموو ڕۆژ ئەو ئاگر بڕە بنپێدەکات، بەجۆرێک کە ئەم ئاگر بڕە لە سەروبەندی تێکشکان دایە. یوسیف ئەلحازری وتەبێژی وەزارەتی تەندوروستی یەمەن لە دوایین ئامار وسەرژمێری لە کوژراوان وبرینداربوونی فرەتر لە پەنجا هەزارکەس لە ئاکامی پەلامارەکانی هاوپەیمانی سەعودی بۆسەر یەمەن هەواڵی دا ووتی: سێ هەزار وهەشتسەد منداڵیش لە ناو کوژراوەکان دان.