سێ مووشەکی موقاوەمە گیرایە شارۆچکە زایۆنی نشینەکانی نزیک غەززە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i368484-سێ_مووشەکی_موقاوەمە_گیرایە_شارۆچکە_زایۆنی_نشینەکانی_نزیک_غەززە
دوابەدوای قووڵبوونەوەی گرژیی نێوان هێزەکانی خۆڕاگری ورژیمی زایۆنی، سێ مووشەک لە کەرتی غەززەوە گیرایە شارۆچکە زایۆنی نشینەکان کە بەهۆیانەوە ئاژیرەکانی وشداریی لەو شارۆچکانە کەوتنەدەنگ.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 11, 2019 13:56 Asia/Tehran
  • سێ مووشەکی موقاوەمە گیرایە شارۆچکە زایۆنی نشینەکانی نزیک غەززە

دوابەدوای قووڵبوونەوەی گرژیی نێوان هێزەکانی خۆڕاگری ورژیمی زایۆنی، سێ مووشەک لە کەرتی غەززەوە گیرایە شارۆچکە زایۆنی نشینەکان کە بەهۆیانەوە ئاژیرەکانی وشداریی لەو شارۆچکانە کەوتنەدەنگ.

"ئاویخی ئەدرعی" وتەبێژی سوپای ئیسرائیل ئەمڕۆ چوارشەممە وتی: ئەو مووشەکانە گیرایە دوو شارۆچکەی زایۆنی نشین و پاش ئەو هێرشە، ئاژیرەکانی وشداریی لەژمارێک لەشارۆچکە ئیسرائیلییەکان کەوتنەدەنگ. ئەوە لەکاتێکدایە کە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە فڕۆکە جەنگییەکانی رژیمی زایۆنی ناوچەی ئەلمەتاحن هەڵکەوتوو لە رۆژاوای دەیربەلح لە ناوەندی غەززەیان چەندجار بۆردومان کرد.

کێشەو ناکۆکی نێوان موقاوەمە و رژیمی ئیسرائیل لەچەند حەوتەی ڕابردووداو پاش پەلاماری بەرفراوانی زایۆنییەکان بۆسەر پێگەکانی خۆڕاگری، قووڵتر بووە.