فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی ڕژیمی زایۆنی غەزەیان بۆردومان کرد
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i368525-فڕۆکە_بێ_فڕۆکەوانەکانی_ڕژیمی_زایۆنی_غەزەیان_بۆردومان_کرد
فڕۆکەبێ فڕۆکەوانەکانی سوپای رژێمی زایۆنی بەیانی پێنجشەممە کەرتی غەززەیان بۆردومان کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 12, 2019 12:20 Asia/Tehran
  • فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی  ڕژیمی زایۆنی غەزەیان بۆردومان کرد

فڕۆکەبێ فڕۆکەوانەکانی سوپای رژێمی زایۆنی بەیانی پێنجشەممە کەرتی غەززەیان بۆردومان کرد.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەری ڕادیۆ تەلەڤزیۆن، سەرچاوە فەلەستینییەکان رایانگەیاند، فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی سوپای رژێمی زایۆنی بنکەو مەتەرێزی  هێزەکانی مۆقاومەی فەلەستین لە باکووری "بەیت لاهیا" لە باکووری کەرتی غەززەیان دایە بەرپەلامار.

 هێشتا لە ژمارەی زەرەو زیانی ئەگەری ئەم پەلامارە ڕاپۆرتێک بڵاو نەبۆتەوە.

تۆپخانەی رژیمی زایۆنی شەوی پێنجشەممە بنکەو مەتەڕێزی  هێزەکانی مۆقاومەی فەلەستین لە ڕۆژهەڵاتی کەرتی غەززەیان دایە بەرپەلامار.

فڕۆکە جەنگییەکان، فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکان کوپتێرەکان و تۆپخانەی ڕژێمی زایۆنی لە حەوتەکانی ئەمدواییە بەجاران ناوچە جۆر بە جۆرەکانی کەرتی غەززەیان پێکاوە.

ڕژێمی زایۆنیستی لە دیسەمبەری ٢٠١٧ خولی تازەی پەلامارەکانی ئاسمانی بۆ سەر کەرتی غەززەی لە دەستورکاری خۆی داناوە.

لەپەلامارەکانیی رژێمی زایۆنیستی بۆ سەر کەرتی غەززە تا بە ئێستا هەزاران فەلەستینی شەهید و برینداربوون. کەرتی غەززە لە ساڵی ٢٠٠٦ەوە لە ژێر گەمارۆی زەمینی ،ئاسمانی و دەریایی ئیسرائیل دایە و دانیشتووانیی بەرەو ڕووی گیرو گرفتی ئێجگار زۆرن.