بریندار بوونی ٥٥ فەلەستینی لە حەفتاو چوارەمین ھەینیی ڕێپێوانی مافی گەڕانەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i368595-بریندار_بوونی_٥٥_فەلەستینی_لە_حەفتاو_چوارەمین_ھەینیی_ڕێپێوانی_مافی_گەڕانەوە
وەزارەتی تەندروستیی فەلەستین شەوی شەممە باسی بریندار بوونی ٥٥ فەلەستینیی کرد لە حەفتاو چوارەمین ھەینیی ڕێپێوانی گەورەی مافی گەڕانەوە لە کەرتی ڕۆژئاوای چۆمی ئەردەن.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 14, 2019 06:11 Asia/Tehran
  • بریندار بوونی ٥٥ فەلەستینی لە حەفتاو چوارەمین ھەینیی ڕێپێوانی مافی گەڕانەوە

وەزارەتی تەندروستیی فەلەستین شەوی شەممە باسی بریندار بوونی ٥٥ فەلەستینیی کرد لە حەفتاو چوارەمین ھەینیی ڕێپێوانی گەورەی مافی گەڕانەوە لە کەرتی ڕۆژئاوای چۆمی ئەردەن.

بە پێی ڕاپۆرتی ئەلعالەم حەفتاو چوارەمین ھەینیی ڕێپێوانی گەورەی مافی گەڕانەوە لە کەرتی ڕۆژئاوای چۆمی ئەردەن لەژێر ناوی « ڕێککەوتنی پڕلەشەرمی ئۆسلۆ لە مێژووی خۆمان دەسڕینەوە» بەڕێوە چوو.

لەشکریانی ڕژێمی زایونی لە ڕەوتی سەرکوتکردنی خۆپیشاندەرانی فەلەستینی جیا لە تەقاندنی گولەی جەنگی، گازی فرمێسک ھێن و ژاراوییشیان دژی فەلەستینییەکان بەکار ھێنا.

ڕێپێوانی ئاشتیانەی «مافی گەڕانەوە» لە سیی مارسی ٢٠١٨ ەوە بە بۆنەی ڕۆژی زەوی لە کەرتی غەززە دەستی پێ کراو هەرواش بەردەوامە. ئامانج لەم حۆپیشاندانانە کۆتایی ھێنان بە داگیرکارییەکانی ڕژێمی زایونی و شکاندنی گەمارۆ داسەپێندراوەکەی سەر کەرتی غەززەیە.  لە ٣٠ی مارسی ٢٠١٨ ەوە ھەتا ئێستا پتر لە ٣١٠ فەلەستینی بە زەبری گولەی لەشکریانی زایونی لەم ڕێپێوانانەدا شەھیدو لانیکەم ٣١ ھەزار کەسیش بریندار بوونە.

ڕێپێوانی فەلەستینییەکان لە ساڵوەگەڕی رۆژی زەوی بیرهێنەرەوەی بڕیاری رژیمی زایۆنی لەمەڕ داگیرکردنی  خاکی فەلەستینییەکانە لە سیھەمی مارسی ١٩٧٩ دا  کەهەموو ساڵێک بەڕێوە دەچێ.ڕێپێوانی فەلەستینییەکان لە ساڵوەگەڕی رۆژی زەوی بیرهێنەرەوەی بڕیاری رژیمی زایۆنی لەمەڕ داگیرکردنی  خاکی فەلەستینییەکانە لە سیھەمی مارسی ١٩٧٩ دا  کەهەموو ساڵێک بەڕێوە دەچێ.

رژیمی ئیسرائیل بە داگیرکردنی خاکی فەلەستینییەکان و دروست کردنی شارۆچکەی زایۆنی نشین لەو ناوچانەدا، لەهەوڵی گۆڕینی دیموگرافیای ناوچە فەلەستینیەکان و بەخشینی سیمایەکی زایۆنیستی بەو ناوچانانەیە، هەتا زاڵێتی خوازییەکانی لە ناوچە فەلەستینیەکان جێگیربکات.