شی ڤەکرانی وردەزانیاریی هاوپێوەند بە گەورەترین هەڵمەتی یەمەنی لە قووڵایی خاکی سعوودیی
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i368614-شی_ڤەکرانی_وردەزانیاریی_هاوپێوەند_بە_گەورەترین_هەڵمەتی_یەمەنی_لە_قووڵایی_خاکی_سعوودیی
وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن لەبارەی وردەزانیاریی هاوپێوەند بە گەورەترین هەڵمەتی سوپای یەمەن لە قووڵایی خاکی عەرەبستان وتی: یەکەی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی سوپاو لیژنە جەماوەریەکانی یەمەن بە دە فڕۆکەی بێ فرۆکەوان، پاڵاوتگە نەوتیەکانی "بقیق" و"خریس"ی پێکا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 14, 2019 13:17 Asia/Tehran
  • شی ڤەکرانی وردەزانیاریی هاوپێوەند بە گەورەترین هەڵمەتی یەمەنی لە قووڵایی خاکی سعوودیی

وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن لەبارەی وردەزانیاریی هاوپێوەند بە گەورەترین هەڵمەتی سوپای یەمەن لە قووڵایی خاکی عەرەبستان وتی: یەکەی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی سوپاو لیژنە جەماوەریەکانی یەمەن بە دە فڕۆکەی بێ فرۆکەوان، پاڵاوتگە نەوتیەکانی "بقیق" و"خریس"ی پێکا.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئێران پرێس؛ "یەحیا سەریع" وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن وتی: ئەو هەڵمەتەی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی سوپای یەمەن لە ئاراستەی هەڵمەتی پێش پێ گرتن و لەکاردانەوە بەتاوانکاریی دەسدرێژکاران لەدژ گەلی یەمەن ئەنجامی گرتووە.

ناوبراو پێی داگرت: ئەو هەڵمەتە یەک لە گەورەترینی ئەو ئۆپراسیۆنانەیە کە هێزە یەمەنییەکان لە قووڵایی عەرەبستان ئەنجامیان داو پاش پێوشوێن گرتنی زانیاریی ورد و هاوکاریی کەسانی بەشەرەف وئازادیخواز لە ناوخۆی عەرەبستانی سەعودی ئەنجامی گرت.

وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن هەروەها پێی داگرت؛ بێتوو پەلاماری دەسدرێژکاران و گەمارۆی گەلی یەمەن درێژەیان بێت، هەڵمەتی داهاتووی ئەو وڵاتە بەرفراوانتر و زۆر مەترسیدارتر دەبێ.