یەمەنییەکان دووبارە" عەسیر"ـی عەرەبستانیان مووشەک باران کرد
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i368645-یەمەنییەکان_دووبارە_عەسیر_ـی_عەرەبستانیان_مووشەک_باران_کرد
سوپا و لیژنە جەماوەرییەکانی یەمەن شەوی یەکشەممە دووبارە، بنکە ومەتەرێزی هاوپەیمانی سەعوودیان لە ستانی "عەسیر" لە باشووری عەرەبستان دا مووشەک باران کردووە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 15, 2019 11:52 Asia/Tehran
  • یەمەنییەکان دووبارە

سوپا و لیژنە جەماوەرییەکانی یەمەن شەوی یەکشەممە دووبارە، بنکە ومەتەرێزی هاوپەیمانی سەعوودیان لە ستانی "عەسیر" لە باشووری عەرەبستان دا مووشەک باران کردووە.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئەلعالەم،  سوپا و لیژنە جەماوەرییەکانی یەمەن ڕایانگەایندووە، بە ٣ مووشەکی بالیستیکی خۆجێی لە چەشنی "زەلزال ١" پیگەکانی هاوپەیمانی سەعوودیان لە نزیکی بوارگەی "عەلەب" لە ستانی عەسیر داوەتە بەر پەلاماری خۆیان دا.

 سەرچاوە یەەنییەکان ڕایانگەیاند،  زەرەرو زیانی قوورسیان داوە لە سەعوودییەکان وبەکرێگیراوانی ئەوان.  سوپا و لیژنە جەماوەرییەکانی یەمەن شەوی شەممەیش بە ٤ مووشەکی "زەلزال١" بنکە ومەتەڕێزی بەکڕێگیراوانی سەعوودیان لە ناوچەی "ئەلبواب ئەلحەدید" لە عەسیر پیکاوە.  سوپا و لیژنە جەماوەرییەکانی یەمەن بە شێوەی ئاسایی لە رۆژ دا قووڵایی خاکی عەرەبستان بە مووشەکەکانی بالێستیک دەپێکن و ئەم کردەوەیە کاردانەوەیەک بە دەستدرێژی هاوپەیمانی سەعوودی بۆ سەر یەمەن و وەبەر پەلامار دانیی کەسانی سیڤیل لەم وڵاتە دا. عەرەبستان بە پشتگری ئەمریکا و چەند وڵاتی دیە لە مارچی ٢٠١٥ەوە دەستدرێژی سەربازی کردووە سەر یەمەن و هاوکاتیش ئەم وڵاتەی گەمارۆی زەمینی،دەریایی و ئاسمانی داوە. شەرخوازییەکانی عەرەبستان و هاوپەیمانەکانیی لەیەمەن دا تا بەئێستا بووەتە هۆی کوژرانیی پتر لە شانزەهەزار یەمەنی، برینداربوونی دەیانهەزار کەس وئاوارەبوونی ملوێنان یەمەنی.