عەرەبستان کونسولخانەکەی لە ئەستەمۆڵ دا فرۆشت
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i368802-عەرەبستان_کونسولخانەکەی_لە_ئەستەمۆڵ_دا_فرۆشت
میدیاکانی تورکیا ڕۆژی سێ شەممە ڕایانگەیاند: عەرەبستان بە نهێنی کونسولخانەکەی لە ئەستەمۆڵ دا فرۆشتووە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 18, 2019 08:09 Asia/Tehran
  • عەرەبستان کونسولخانەکەی لە ئەستەمۆڵ دا فرۆشت

میدیاکانی تورکیا ڕۆژی سێ شەممە ڕایانگەیاند: عەرەبستان بە نهێنی کونسولخانەکەی لە ئەستەمۆڵ دا فرۆشتووە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، میدیاکانی تورکیا باسی ئەوەیان کردووە کە عەرەبستان ئەو کارەی بە ڕاسپاردەو هاندانی دەستەیەکی تەکنیکیی و لە ئاراستەی تێکدانی ڕەوتی دوسیەی کوشتنی جەمال خاشقچی ڕۆژنامەنووسە ناڕازی و ڕەخنەگرەکەی سەعودی ئەنجام داوە.

بە پێی ڕاگەیاندنی میدیاکانی تورکیا، عەرەبستان کونسولخانەی خۆی گواستووەتەوە بۆ گەڕەکی «ساری یێر»ی ئەستەمۆڵ لە نزیک کونسولخانەی ئەمریکا.

کردەوەی ڕیاز لەمەڕ گۆڕینی شوێنی کونسولخانەکەی لە ئەستەمۆڵ لە کاتێکدایە کە دادئەستێنی تورکیا خۆی بۆ دەرکردنی پێڕستی تۆمەتەکان لە سەروبەندنی ساڵگەڕی کوشتنی «جەمال خاشقچی» ئامادە دەکات.

جەماڵ خاشقچی ڕۆژنامەوانی ڕەخنەگرو نەیاری  ڕژێمی سەعوودی دووی ئۆکتۆبەری ٢٠١٨ پاش چوونە نێو کۆنسولخانەی عەرەبستان لە ئەستەموڵی تورکیا بە شێوەیەکی دڵتەزێن لە لایەن فەرمانبەرانی ڕیازەوە کوژرا.

ناوی "جەماڵ خاشقچی" ڕۆژنامەوانی ڕەخنەگرو نەیاری  ڕژێمی سەعوودی، لە لیستی کەسانی پێ و شوێنگیراوی کاربەدەستانی ڕیازدا بووە و ھەر لە بەر ئەمەش لە ترسی گیران و لەبەند کران، لە دەروەی عەرەبستاندا دەژیا.