ھەڵبژاردنەکانی ڕژێمی زایونی
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i368830-ھەڵبژاردنەکانی_ڕژێمی_زایونی
سەرۆکی ھاوپەیمانیی «شین و سپی» پێکھێنانی دەوڵەتی ھاوپەیمانی شیمانەیی لەگەڵ ناتنانیاھۆی مەرجدار کرد بە کۆتایی ھاتنی ڕەوتی دۆسیەی دادڤانییەکەی.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 18, 2019 14:52 Asia/Tehran
  • ھەڵبژاردنەکانی ڕژێمی زایونی

سەرۆکی ھاوپەیمانیی «شین و سپی» پێکھێنانی دەوڵەتی ھاوپەیمانی شیمانەیی لەگەڵ ناتنانیاھۆی مەرجدار کرد بە کۆتایی ھاتنی ڕەوتی دۆسیەی دادڤانییەکەی.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی میھر بە گێڕانەوە لە یەدیعوت ئاحارنۆت، بە ژمێردرانی زیاتر لە سەدی نەوەدی دەنگەکانی ھەڵبژرادنەکەی ڕژێمی زایونی، لە ئێستادا ئەوە ڕوون بووەتەوە کە لەوانەیە ھیچکام لە ھاوپەیمانە خەنیمەکانی ھەڵبژاردنەکە نەتوانن بە تەنیایی دەوڵەت پێک بھێنن و لایەنی سەرکەوتوو ناچارە ھاوپەیمانی لەگەڵ پارتەسیاسییەکانی دیکە دروست کات.

لە کاتێکدا کە ململانێی سەرەکی لە ھەڵبژاردنی پەرلەمانیی ئەم دواییە لە ناوچە داگیرکراوەکان لەنێوان «پارتی سیاسیی لیکود» بە سەرۆکایەتیی بنیامین ناتانیاھۆ و «ھاوپەیمانیی سیاسیی شین و سپی» بە سەرۆکایەتیی «بنی گانتێز» لە ئاردا بوو، لە ئێستادا لێژنەی ھەڵبژاردن لە دوادەرھاویشتەدا ڕایگەیاندووە کە  پارتی لیکود ٣١ کورسی و خەنیمەکەشی واتە ھاوپەیمانیی شین و سپی ٣٢ کورسیی بەدەست ھێناوە ھەتا ئەم کاتە.

بەم پێیە وادیارە بنی گانتێز چەنس و ھەگەرێکی زۆرتری لە بەردەم دایە بۆ بەئەستۆ گرتنی پۆستی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیران و پێکھێنانی دەوڵەت لە ماوەی ڕۆژانی داھاتوو لە ناوچە داگیرکراوەکاندا.

ھاوکات گانتێز پێکھێنانی ھاوپەیمانی لەگەڵ ناتانیاھۆی بۆ دامەزراندنی دەوڵەت لە بەر ناڕوون بوونی دۆسیەی دادەڤانییەکەی ڕەت کردووەتەوەو وتوویەتی، دروست کردنی ھاوپەیمانی لەگەڵ ناتانیاھۆ بەس لە کاتی کۆتایی ھاتنی دۆسیەی دادەڤانییەکەی ناوبراو مسۆگەر دەبێت.

ھێشتا ژماردنی دەنگەکان کۆتایی پێ نەھاتووەو بە قسەی لێژنەی ھەڵبژاردن، دەنگی فەرمانبەران و دیپلۆماتەکانی ئەم ڕژێمە و کۆمەڵێک لە کارگێڕان لە کەرتە سەربازییەکاندا تازە دەستی پێ کراوەو لەوانەیە دەرەنجامی ھەڵبژاردنەکە سبەینێ ڕوون بێتەوە و ڕابگەیەندرێت.