مووشەکبارانی بنکە و مەتەرێزەکانی هاوپەیمانی سەعوودی لە "جەیزان"ی عەرەبستان
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i368877-مووشەکبارانی_بنکە_و_مەتەرێزەکانی_هاوپەیمانی_سەعوودی_لە_جەیزان_ی_عەرەبستان
سوپا و لێژنە جەماوەرییەکانی یەمەن شەی ڕابردوو لە وەڵام بە دەسدرێژی و جەنایەتەکانی هاوپەیمانی سەعوودی لە یەمەن، بنکە و مەتەرێزەکانی ئەو هاوپەیمانییەیان لە جەیزانی باشووری عەرەبستان دایە بەر پەلاماری مووشەکی.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 20, 2019 04:12 Asia/Tehran
  • مووشەکبارانی بنکە و مەتەرێزەکانی هاوپەیمانی سەعوودی لە

سوپا و لێژنە جەماوەرییەکانی یەمەن شەی ڕابردوو لە وەڵام بە دەسدرێژی و جەنایەتەکانی هاوپەیمانی سەعوودی لە یەمەن، بنکە و مەتەرێزەکانی ئەو هاوپەیمانییەیان لە جەیزانی باشووری عەرەبستان دایە بەر پەلاماری مووشەکی.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆ و تەلەڤزیۆنی ئێران؛ سوپا و لێژنە جەماوەرییەکانی یەمەن ڕایگەیاند؛ بە ٣ مووشەکی بالستیکی خۆجێی  لە مۆدیلی "زلزال ١" بنکە و مەتەرێزەکانی دەسدرێژکارانی  سەعوودییان لە ڕۆژهەڵاتی چیاکانی "الدود" لە جەیزان داوەتە بەر پەلامار.

ژێدەرە یەمەنییەکان ڕایانگەیاند زەبر و زیانێکی قورس لە سەعوودییەکان و بەکرێگیراوانیان کەوتووە.

عەرەبستان بە داکۆکیی ئەمریکا ، ئیمارات و چەن وڵاتی دیکە لە مارسی ٢٠١٥ـەوە بە پەلاماری سەربازی بۆ سەر یەمەن ، گەمارۆی زەوینی، دەریایی و ئاسمانی ئەم وڵاتەی داوە . ئەم دەسدرێژییە سەربازییە تا ئێستا بۆتە هۆی کوژرانی پتر لە  شازدە هەزار کەس، بریندار بوونی دەیان هەزار کەس و ئاوارە بوونی بە ملوێنان یەمەنی دیکە  و هەروەها تیاچوونی زۆربەی ژێرخانەکانی ئەم وڵاتە.

شەڕنانەوەکانی عەرەبستان هەروەها وڵاتی هەژار و دەسکورتی یەمەنی بەرەوڕووی کەمبوونی نالەباری خۆراک و دەرمان کردۆتەوە و بۆتە هۆی پەرە سەندنی زۆر نەخۆشی و پەتایەکی نالەبار لەم وڵاتەدا.

ڕژێمی سەعوودی و هاوپەیمانەکانی تا ئێستا لەبەر خۆڕاگریی خڵکی یەمەن نەیانتوانیوە بگەنە ئامانجەکانیان لەم وڵاتەدا کە هەمان دەسەڵات گرتنە دەستی کەسانی دەسنیا و دارەدەستە.

سوپا و لێژنە جەماوەرییەکانی یەمەن هەموو ڕۆژێ خاکی عەرەبستان بە مووشەکی بالستیک دەدەنە بەر پەلامار کە ئەو کردەوەیان لە ڕاستیدا کاردانەوەیەکە بەرامبەر بە دەسدرێژیی هاوپەیمانی سەعوودی بۆ سەر یەمەن و وەبەر پەلاماردانی خەڵکی مەدەنیی ئەم وڵاتە ئەنجام دەبێ.