زەریف: نەوتی عەرەبەکان بۆ ئەمریکا گرینگترە لە خوێنیان
وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران سەر لە بەیانی ئەمڕۆ هەینی لە پەیامێکی تویتەریدا سیاسەتی ئەمریکا بەرامبەر بە شەڕی یەمەنی بە نیشانەی ئەوەی زانی کە واشینگتۆن نەوتی بە لاوە بانتر و گرینگترە هەتا خوێنی مرۆڤەکان.
بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا؛ "محەممەد جەواد زەریف" بە ئاماژە بەوەی کە ئەمریکا تا پێش پەلاماری ئەمدواییەی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی یەمەنی بۆ سەر دام و دەزگە نەوتییەکانی عەرەبستان، سیاسەتی بێدەنگە بەرامبەر بە قەیرانی یەمەنی گرتبووە پێش، رایگەیاند: خوێنی عەرەب لەهەمبەر نەوتی عەرەب، بنچینەی سیاسەتی ئەمریکایە.
زەریف لەم پەیامە تویتەرییەدا نووسی: خوێنی عەرەب لەهەمبەر نەوتی عەرەب/ بنچینەی سیاسەتی ئەمریکا: ٤ ساڵ بۆردومانی بێ وچانی یەمەن، کوژرانی ١٠٠ هەزار یەمەن، برسێتیی ٢٠ ملوێن یەمەنی، تووش بوونی ٢.٣ ملوێن یەمەنی بە کولێرا = لەگەڵ چراسەوز بۆ جەنایەتکاران و ئەنجام دانی هەر جەنایەتێک بە ئازادی تەواو، بەڵام پەلاماری یەمەنییەکان بۆسەر هەممارە نەوتییەکان بۆ تۆڵە کردنەوە لە سەعوودییەکان = کردەوەی جەنگی قەبووڵ نەکراو.