وەزیری بەرگریی لوبنان تاریفی بەرەڤانیی حیزبوڵڵا لە وڵاتەکەی کرد لەهەمبەر زایۆنییەکان
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i368944-وەزیری_بەرگریی_لوبنان_تاریفی_بەرەڤانیی_حیزبوڵڵا_لە_وڵاتەکەی_کرد_لەهەمبەر_زایۆنییەکان
وەزیری دەرەوەی لوبنان بەئاماژە بەوەی کە هەڵوێستی بەیرووت ، خۆبواردن لەهەرچەشنە کردەیەکی شەڕخوازانە لەناوچەیە، پەسنی بەرەڤانیی حیزبوڵڵاشی کرد لە وڵاتەکەی دا لەهەمبەر پەلاماری ئەم دوایەی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی زایۆنییەکان.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 21, 2019 11:58 Asia/Tehran
  • وەزیری بەرگریی لوبنان تاریفی بەرەڤانیی حیزبوڵڵا لە وڵاتەکەی کرد لەهەمبەر زایۆنییەکان

وەزیری دەرەوەی لوبنان بەئاماژە بەوەی کە هەڵوێستی بەیرووت ، خۆبواردن لەهەرچەشنە کردەیەکی شەڕخوازانە لەناوچەیە، پەسنی بەرەڤانیی حیزبوڵڵاشی کرد لە وڵاتەکەی دا لەهەمبەر پەلاماری ئەم دوایەی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی زایۆنییەکان.

"جەبران باسیل" وەزیری دەرەوەی لوبنان بەبیرخستنەوەی دەسدرێژکاریی بەردەوامی رژیمی زایۆنی بۆسەر سنوری ئاسمانیی لوبنان، وتی: ئیسرائیل لە دوو مانگی رابردوودا ٤٨٠ جار سەروەریی و یەکپارچەیی خاکی لوبنانی لە دەریا، زەوی و ئاسمان بەزاندووە.

جەبران باسیل بەپێداگری لەسەر ئەوەی کە رژیمی زایۆنی ناوچەگەلێکی سوریاو لوبنانیشی داگیرکردووە، وتی: هەموو گرووپە لوبناییەکان لەبارەی واقع و ڕاستیی داگیرکرانی بەشێک لە سەرزەوینی لوبنان لەلایەن ئیسرائیل وپێویستیی بەرەوڕووبوونەوەی، هاوڕان. سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی حیزبوڵڵای لوبنان ٢٥ی ئاگۆست، دوو فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی سیخوڕیی رژیمی زایۆنی لەباشوری پایتەختی لوبنان خستەخوارەوە.