پەلاماری مووشەکی و تۆپخانەیی هاوپەیمانیی سەعوودی بۆ سەر پارێزگای سەعدە
هوپەیمانیی دەسدرێژکاری سەعوودی شەوی ڕابردوو ناوچە ئاوەدانەکانی شاری "منبە" لە پارێزگای سەعدە، لە باکووری یەمەن، دایە بەر پەلاماری مووشەکی و تۆپخانەیی.
بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆ و تەلەڤزیۆنی ئێران؛ ژێدەرە یەمەنییەکان ڕایانگەیاند دەنگی چەن تەقینەوەیەکی هەژێنەر لە شارستانی "مەنبە"ی پارێزگای سەعدە بیستراوە. هێشتا سەبارەت بە زەبرو زیانی شیمانەیی ئەو پەلامارانە هیچ ڕاپۆرتێک بڵاو نەبۆتەوە.
پەلامارەکانی عەرەبستان بۆ سەر ناوچە ئاوەدانەکانی یەمەن لە کاتێکدایە کە ئەنجومەنی باڵای سیاسیی یەمەن ئەمدواییە بە راگەیاندنی ئاگربڕ، هاوپەیمانیی دەسدرێژکاری سەعوودی بانگ کرد بۆ راگرتنی شەڕ و جەختی کرد لە سەر ئەوەی کە عەرەبستان لەو هەلەی لەبەر ئاگربڕ بۆی ڕەخساوە کەڵک وەرگرێ.
هەروەها "مەهدی مەشات" سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسیی یەمەن ڕایگەیاند؛ بێتوو عەرەبستان درێژە بدات بە دەسدرێژکارییەکانی، یەمەنییەکان مافی وەڵامدانەوە بۆ خۆیان بە پارێزراو دەزانن.