هەڵمەتی هاوبەشی یەکە مووشەکییەکان، تۆپخانەو قەناسەچیانی سوپای یەمەن لە پارێزگای حەججە
کەناڵی تەلەفزیۆنیی ئەلمەسیرەی یەمەن دوێشەو(سێ شەممە) هەواڵی هەڵمەتێکی هاوبەشی یەکە مووشەکییەکان، تۆپخانەو قەناسەچیانی سوپاو لێژنە جەماوەریەکانی ئەو وڵاتە بۆسەر پارێزگای حەججە لەباکوری رۆژاوای یەمەنی ڕاگەیاند.
کەناڵی ئەلمەسیرەی یەمەن ڕایگەیاند، لەو هەڵمەتە هاوبەشەدا دە بەکرێگیراوی سەعودی کوژراون.
سەرلەشکر"عەلی موشەکی" جێگری سەرۆکی ئەرکانی گشتیی هێزە چەکدارەکانی یەمەن لەم دواییەدا ڕایگەیاندبوو، هێزە یەمەنییەکان پەیمانیان بەستوە هیچ دەسدرێژکارێک بەزیندوویی لە یەمەن نەچێتەدەر.
رژیمی سەعوودیا بەپاڵپشتی ئەمریکا ئەمریکا، ئیمارات و چەند وڵاتی دیکە لەمارسی٢٠١٥وە دەستی کرد بە دەسدرێژیی سەربازی بۆسەر یەمەن وگەمارۆی زەوینی، دەریایی و ئاسمانیی ئەو وڵاتەی داوە.
شەڕخوازیی عەرەبستان لە یەمەن، کوژرانی زیاتر لە شازدە هەزار یەمەنی، برینداربوونی دەیان هەزار کەس و ئاوارەبوونی بەملوێنان یەمەنی لێکەوتووەتەوە.
دەسدرێژکاریی عەرەبستان هەروەها وڵاتی هەژاری یەمەنی بەرەوڕووی کەمبوونی لەڕادەبەدەری خۆراک و دەواو دەرمان کردووەو بووەتە هۆی بڵاوبوونەوەی نەخۆشیی جۆراوجۆر.
رژیمی سەعودیا و هاوپەیمانانی تائێستا لەبەر خۆڕاگریی خەڵکی یەمەن نەیانتوانیوە ئامانجەکانی لەو وڵاتەدا بێننە دی (بەدەسەڵات گەیاندنی بەکرێگیراوەکانیان).