یەک شهید و 52 بریندار لە 76 مین هەینی رێپێوانی مافی گەڕانەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i369253-یەک_شهید_و_52_بریندار_لە_76_مین_هەینی_رێپێوانی_مافی_گەڕانەوە
وەزاڕەتی تەندروستیی فەلەستین شەوی رابردوو باسی شەهیدبوونی یەک فەلەستینی و بریندار بوونی 52 کەسی دیکەی کرد لە 76 مین هەینی رپێپوانی گەورەی مافی گەڕانەوە لە کەرتی غەززە .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 28, 2019 04:10 Asia/Tehran
  • یەک شهید و 52 بریندار لە 76 مین هەینی رێپێوانی مافی گەڕانەوە

وەزاڕەتی تەندروستیی فەلەستین شەوی رابردوو باسی شەهیدبوونی یەک فەلەستینی و بریندار بوونی 52 کەسی دیکەی کرد لە 76 مین هەینی رپێپوانی گەورەی مافی گەڕانەوە لە کەرتی غەززە .

بە پێی راپۆرتی ئەلعالەم ، رپێپوانی مافی گەڕانەوە رۆژی هەینی لە ژێر ناوی " ئینتفازەی ئەقسا و بەدیلگیراوان " بەڕێوەچوو.

 لەشکەریانی زایۆنی لە کاتی سەرکوتکردنی خۆێشاندەرانی فەلەستینی جیا لە هاویشتنی فیشەکی جەنگیی ، گازی فرمێسکهێن و ژاراویان لە دژی فەلەستینیەکان دەکار هێنا .

رێپێوانی مافی گەڕانەوە لە سی مارسی 2018 وە بە بۆنەی " رۆژی زەوی" لە کەرتی غەزە دەسپێبووە و هەروا  درێژەی هەیە .

لەوکاتەوە تا ئێستا زیاتر لە 330 فەلەستینی شەهید و لانیکەم 31 هەزار کەس بریندار بوونە .