پاسەوانە تایبەتییەکەی پاشای سەعودی کوژرا
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i369323-پاسەوانە_تایبەتییەکەی_پاشای_سەعودی_کوژرا
سەرچاوە سەعودییەکان باسی کوژرانی «عەبدولعەزیز فەغەم» پاسەوانی تایبەیی پاشای عەرەبستانی سەعودی دەکەن.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 29, 2019 11:41 Asia/Tehran
  • پاسەوانە تایبەتییەکەی پاشای سەعودی کوژرا

سەرچاوە سەعودییەکان باسی کوژرانی «عەبدولعەزیز فەغەم» پاسەوانی تایبەیی پاشای عەرەبستانی سەعودی دەکەن.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، سەرچاوە سەعودییەکان وایان بڵاو کردووەتەوە کە، سەرلەشکر «عەبدولعەزیز فەغەم» پاسەوانی تایبەیی «سەلمان بن عەبدولعەزیز» پاشای عەرەبستانی سەعودی سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ یەکشەممە دوای گوێزرانەوەی بۆ نەخۆشخانەی «فەیسەڵ» لە جاددە گیانی لە دەست داوە.

ھەر لەم کاتەدا بڵاوکراوەی شەرقولئەوسەت بە بێ ئەوەی کە ئاماژە بکاتە ھۆی مردنی فەغەم نووسیویەتی: ناوبراو دوای گوێزرانەوەی بۆ نەخۆشخانە گیانی لە دەست داوە.

فەغەم سەرەتا پاسەوانی تایبەتی « مەلیک عەبدوڵڵا بن عەبدولعەزیر» پاشای پێشووی عەرەبستان بووەو لە پاش مردنی مەلیک عەبدوڵڵاش بووە بە پاسەوانی تایبەتیی مەلیک سەلمان.

ڕۆژنامەی «عۆکاز» یش وێڕای ڕاگەیاندنی مردنی فەغەم نووسیویەتی: ناوبراو لە دۆخێکی نازۆڵاڵ دا کوژراوە.

ئەمەو لە لایەکی دیکەوە «عەلی ئەلئەحمەد» ڕۆژنامەنووسی سەعودی لە ھەژماری توییتێڕەکەی دا، نووسیویەتی: پاسەوانە تایبەتییەکەی مەلیک «سەلمان بن عەبدولعەزیز» پاشای عەرەبستانی سەعودی چەند ڕۆژێک دەبوو کە لە پۆستەکەی وەلانرا بوو کە ئەم بابەتەش مردنەکەی دەکات بە بابەتێکی گوماناوی.