پەلاماری شەوانەی سەربازانی زایۆنی بۆسەر باکوری ئەلخەلیل
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i369386-پەلاماری_شەوانەی_سەربازانی_زایۆنی_بۆسەر_باکوری_ئەلخەلیل
سەرچاوە فەلەستینییەکان ڕایانگەیاند، سەربازانی زایۆنی لەشەودا پەلاماریان کردۆتە سەر شارۆچکەیەک لەباکوری ئەلخەلیل لە لێواری رۆژاوای چۆمی ئۆردۆن.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 30, 2019 13:05 Asia/Tehran
  • پەلاماری شەوانەی سەربازانی زایۆنی بۆسەر باکوری ئەلخەلیل

سەرچاوە فەلەستینییەکان ڕایانگەیاند، سەربازانی زایۆنی لەشەودا پەلاماریان کردۆتە سەر شارۆچکەیەک لەباکوری ئەلخەلیل لە لێواری رۆژاوای چۆمی ئۆردۆن.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی تەسنیم؛ سەربازانی زایۆنی دوێشەو(یەکشەممە) هێرشیان کردەسەر شارۆچکەی "بەیت ئۆممەر" لەباکوری ئەلخەلیل کە لەگەڵ فەلەستینیانی دانیشتووی ئەو شارۆچکە، تێکهەڵچوون.

سەربازانی زایۆنی لەگازی فرمێسک هێن لەدژ خەڵک کەڵکیان وەرگرت کە بەهۆیەوە ژمارێک لە شارومەندان تووشی حاڵەتی خەفەبوون هاتن.

سەربازانی رژیمی داگیرکەری قودس هەروەها سەرلەئێوارەی رۆژی یەکشەممە دەروازەی بەیت هانون لەباکوری کەرتی غەززەیان بەتەواوەتی داخست.

داگیرکەران ئەوەی وا ناویان ناوە جێژنەکانی ساڵی نوێی یەهودی، وەک هۆکاری داخرانی ئەو دەروازە ڕاگەیاندووە.

لەڕێی دەروازەی بەیت هانون یان بەزمانی عیبری "ئێرز" کە لەبن دەسەڵاتی رژیمی زایۆنی دایە، نەخۆشان و برینداران دەگوێزرێنەوە ئۆردۆن یان ئیسرائیل یان لێواری رۆژاوا.

هەروەها دیپلۆماتەکان، شاندە دەرەوەییەکان و رۆژنامەنووسان وکرێکاران و بازرگانان  بۆ چوونەنێو کەرتی غەززە دەبێ لە دەروازەی بەیت هانوون تێپەڕن.