ئازادکرانی ٣٥٠ یەخسیری جەنگیی لەلایەن ئەنساروڵڵای یەمەن
کۆمیتەی یەخسیرانی بزووتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمەن ڕایگەیاند، ئەو بزووتنەوە لە ئاراستەی ڕێککەوتنی ئاشتیی ستۆکۆڵم، ٣٥٠ یەخسیر لەوان سێ هاووڵاتی سەعودی، ئازاد دەکا.
"عەبدولقادر مورتەزا" سەرۆکی کۆمیتەی یەخسیرانی بزووتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمەن لە پرێس کۆنفرانسێکدا وتی: ئەو یەخسیرانە رۆژی دووشەممە لەژێر چاودێریی ڕێکخراوی نەتەوەکان وکۆمیتەی نێودەوڵەتیی خاچی سور ئازاد دەکرێن.
مورتەزا وتیشی: ئەنساروڵڵا بەنیازە لەو قۆناخەدا هەموو دیلە ڕزگاربووەکان لە زیندانی "زومار" کە لە پەلامارە ئاسمانییەکانی هاوپەیمانیی سەعودیا لەدژ یەمەن لە سەرەتاکانی مانگی سیپتەمبەر کرابۆ ئامانج، ئازاد بکا.
سەرۆکی کۆمیتەی یەخسیرانی بزووتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمەن وتی: کۆمیتەی نێودەوڵەتیی خاچی سور، یەخسیران دەگوێزێتەوە وڵاتەکەیان.
هاوپەیمانیی سەعودی دژ بە یەمەن لە سەرەتاکانی سیپتەمبەر پێگەیەکی لە پارێزگای زومار دایە بەرپەلامار کە دواتر دەرکەوت ناوەندی ڕاگرتنی یەخسیرکراوان و دیلەکان بووە.