وشداری وەزیری بەرەڤانیی یەمەن بە دسدرێژکارانی سەعوودی
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i369400-وشداری_وەزیری_بەرەڤانیی_یەمەن_بە_دسدرێژکارانی_سەعوودی
وەزیری بەرەڤانیی دەوڵەتی ڕزگاریی نیشتمانیی یەمەن ڕوو لە دەسدرێژکارانی سەعوودی و بەکرێگیراوانیان وتی: بەم زوانە ئۆپەراسیۆنە گرینگەکانی سوپا و لێژنە جەماوەرییەکانی یەمەن دەست پێ دەبن.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 01, 2019 07:05 Asia/Tehran
  • وشداری وەزیری بەرەڤانیی یەمەن بە دسدرێژکارانی سەعوودی

وەزیری بەرەڤانیی دەوڵەتی ڕزگاریی نیشتمانیی یەمەن ڕوو لە دەسدرێژکارانی سەعوودی و بەکرێگیراوانیان وتی: بەم زوانە ئۆپەراسیۆنە گرینگەکانی سوپا و لێژنە جەماوەرییەکانی یەمەن دەست پێ دەبن.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆ و تەلەڤزیۆن؛ "محەممەد ناسر عاتفی" ڕۆژی دووشەممە بە ئاماژە بەوەی کە ئەو شەڕ و لێدانە قورسانەی کە هێزە یەمنییەکان لە بەرە جۆر بەجۆرەکاندا ئەنجامی دەدەن لە مێژوودا بێ وێنەیە، وتیشی کە یەکێتی، هۆکاری سەرەکیی سەرکەوتنی گەلی یەمەنە.  عاتفی هەروەها وشداری دا بە بەکرێگیراوانی سوودانی کە بێتوو خاکی یەمەن بەجێ نەهڵێن زیانێکی قورسیان لێ دەکەوێ.

وشداری وەزیری بەرەڤانیی یەمەن بە دەسدرێژکارانی سەعوودی لە کاتێکدایە کە "یەحیا سەریع" وتە بێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن شەممەی رابردوو ڕایگەیاند کە ئۆپەراسیۆنێکی گەورە ناسراو بە "نصر من الله" لە لایەن هێزەکانی ئەنساروڵلاوە دژ بە هاوپەیمانیی دەسدرێژکاران بۆ سەر یەمەن لە نەجرانی عەرەبستان بەڕێوە چووە. لەو ئۆپەراسیۆنەدا کە گەورەترین ئۆپەراسیۆنی ئەنساروڵلا دژ بە هاوپەیمانیی سەعوودی راگەیەندراوە، ٣ هەزار بەکرێگیراوی هاوپەیمانی سەعوودی ئەسیر کراون. هەروەها ئەنساروڵلای یەمەن ڕۆژی دووشەممەیش لە هەنگاوێکی یەکلایەنەدا ٢٩٠ ئەسیری جەنگی لە ئاراستەی پەیمانی  ئاڵ و وێری ئەسیران ئازاد کرد.

عەرەبستان بە داکۆکیی ئەمریکا ، ئیمارات و چەن وڵاتی دیکە لە مارسی ٢٠١٥ـەوە بە پەلاماری سەربازی بۆ سەر یەمەن ، گەمارۆی زەوینی، دەریایی و ئاسمانی ئەم وڵاتەی داوە . ئەم دەسدرێژییە سەربازییە تا ئێستا بۆتە هۆی کوژرانی پتر لە  شازدە هەزار کەس، بریندار بوونی دەیان هەزار کەس و ئاوارە بوونی بە ملوێنان یەمەنی دیکە  و هەروەها تیاچوونی زۆربەی ژێرخانەکانی ئەم وڵاتە.

شەڕنانەوەکانی عەرەبستان هەروەها وڵاتی هەژار و دەسکورتی یەمەنی بەرەوڕووی کەمبوونی نالەباری خۆراک و دەرمان کردۆتەوە و بۆتە هۆی پەرە سەندنی زۆر نەخۆشی و پەتایەکی نالەبار لەم وڵاتەدا.

ڕژێمی سەعوودی و هاوپەیمانەکانی تا ئێستا لەبەر خۆڕاگریی خەڵکی یەمەن نەیانتوانیوە بگەنە ئامانجەکانیان لەم وڵاتەدا کە هەمان دەسەڵات گرتنە دەستی کەسانی دەسنیا و دارەدەستە.