کوژران و بریندار بوونی ٧ بەکرێگیراوی سەعودی لە ھەڵمەتی دوررەنگێوەکانی یەمەن
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i369520-کوژران_و_بریندار_بوونی_٧_بەکرێگیراوی_سەعودی_لە_ھەڵمەتی_دوررەنگێوەکانی_یەمەن
دوررەنگێوەکانی یەمەن توانییان حەوت کەس لە بەکرێگیراوانی ھاوپەیمانیی سەعودی بکوژن و یان برینداریان بکەن.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 03, 2019 10:57 Asia/Tehran
  • کوژران و بریندار بوونی ٧ بەکرێگیراوی سەعودی لە ھەڵمەتی دوررەنگێوەکانی یەمەن

دوررەنگێوەکانی یەمەن توانییان حەوت کەس لە بەکرێگیراوانی ھاوپەیمانیی سەعودی بکوژن و یان برینداریان بکەن.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئەلمەسیرەی یەمەن، ئەم حەوت بەکرێگیراوە سەعودییە ڕۆژی چوارشەممە لە ھەڵمەتی یەکەی دوررەنگێوەکانی سوپاو لێژنە جەماوەرییەکانی یەمەن لە باشووری «حەرس» لە پارێزگای حججەی باکووری ڕۆژئاوای ئەم وڵاتە کوژران و یان بریندار بوون.

سەرلەشکر موحەممەد ناسر ئەلعاتفی وەزیری بەرەڤانیی یەمەن لەم دواییەدا پێی داگرتبوو کە دەرکەی دۆزەخ لە ڕووی دەست درێژکاران کراوەتەوە. عەرەبستانی سەعودی وێڕای پێکهێنانی هاوپەیمانی لەگەڵ بڕێک لە وڵاتانی عەرەبی ناوچەکە لە مارسی دووهەزاروپانزەوە شاڵاوێکی بەربڵاوی دژی یەمەن دەست پێ کردووە و هاوکات ئەم وڵاتەی لە وشکانی و دەریاو ئاسمانەوە گەمارۆداوە. ئەمە جیا لەوەی کە ژێرخانەکانی ئەم وڵاتە بە تەواوی خاپوور کراون و جەماوەری ئەم وڵاتە بەرەوڕووی دیاردەی دەگمەن و بەربڵاوی برسیەتی و نەخۆشیی بەربڵاو لەوانە کۆلێرا بوونەتەوە بە تایبەت منداڵان و بەساڵاچووان. ڕێکخراوەی نەتەوەکان ڕایگەیاندووە، بە تێکڕایی نزیکەی نۆزدە ملوێن یەمەنی بە پتر لە دوو لە سێی تێکڕای حەشیمەتی ئەم وڵاتە پێویستیان بە یارمەتی و پشتیوانییە.

دەست درێژکاریی سەربازیی عەرەبستان ھەروەھا وڵاتی دەستکورتی یەمەنیشی لەگەڵ کەم بوونی خۆراک و دەرماندا بەرەوڕوو کردووەتەوە سەرباری ئەمەش ڕژێمی سەعودی و ھاوپەیمانەکانی ھەتا ئێستا نەیانتوانیوە لە بەر خۆڕاگریی جەماوەری یەمەن ئامانجەکانیان لەم وڵاتە مسۆگەر کەن کە بە دەستەڵات گەیاندنی دەستنیاکانی خۆیانە.