وەزارەتی تەندروستیی فەلەستین؛ حەفتاو حەوتەمین ڕێپێوانی گەڕانەوە، شەهیدێک و سێ برینداری لێکەوتەوە
تشرینی یهکهم 04, 2019 15:59 Asia/Tehran
وەزارەتی تەندروستیی فەلەستین ڕایگەیاند، لە حەفتاو حەوتەمین ڕێپێوانی گەڕانەوە، فەلەستینیەک شەهید و چوار کەسیش بریندار بوون.
بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی مێهر بەگێڕانەوە لە رووسیا ئەلیەوم؛ وەزارەتی تەندروستیی فەلەستین ڕایگەیاند، لەڕەوتی حەفتاو حەوتەمین ڕێپێوانی گەڕانەوە کە ئەمڕۆ بەڕێوە چوو، فەلەستینیەک شەهیدو سێ کەسی دیکە بریندار بوون.
"ئەشرەف قەدرە" وتەبیژی فەرمیی وەزارەتی تەندروستیی فەلەستین بەڕاگەیاندنی ئەو هەواڵە وتی: لە ڕێپیوانی ئەمڕۆدا شارومەندێکی فەلەستینی بەزەبری گولـلەی سەربازانی زایۆنی لە ڕۆژهەڵاتی جبالیا شەهید بوو.