جەختی پوتین لە سەر چارەسەر کرانی دیپلۆماسیانەی قەیرانەکانی ڕۆژهەڵاتی ناڤین
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i370173-جەختی_پوتین_لە_سەر_چارەسەر_کرانی_دیپلۆماسیانەی_قەیرانەکانی_ڕۆژهەڵاتی_ناڤین
سەرۆک کۆماری ڕووسیا لە دیدار لەگەڵ پاشمیری عەرەبستانی سەعودی لە ڕیاز لە سەر چارەسەر کرانی دیپلۆماسیانەی قەیرانەکانی ڕۆژهەڵاتی ناڤین و باکووری ئەفریقیا پێی داگرت.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 15, 2019 04:19 Asia/Tehran
  • جەختی پوتین لە سەر چارەسەر کرانی دیپلۆماسیانەی قەیرانەکانی ڕۆژهەڵاتی ناڤین

سەرۆک کۆماری ڕووسیا لە دیدار لەگەڵ پاشمیری عەرەبستانی سەعودی لە ڕیاز لە سەر چارەسەر کرانی دیپلۆماسیانەی قەیرانەکانی ڕۆژهەڵاتی ناڤین و باکووری ئەفریقیا پێی داگرت.

( ڤلادیمیر پوتین) سەرۆک کۆماری ڕووسیا ڕۆژی دووشەممە لە دیدار لەگەڵ (موحەممەد بن سەلمان) پاشمیری سەعودی وتی: ڕووسیا لە هەوڵەکان بۆ بەرنگار بوونەوەی تیرۆریزم و چارەسەریی قەیرانەکانی ڕۆژهەڵاتی ناڤین و باکووری ئەفریقیا لە ڕێگای سیاسی و دیپلۆماتیکەوە پشتیوانی دەکات.

پوتین وتیشی: ئامانج لە هاوکارییەکانی ڕووسیا، بەهێز کردنی ئاشتی و ئاسایشت لە ناوچەکەو دامەزراندنی سەقام اە کەرتی وزەی جیهانییە و تەواوی ئەم فەکتەرانەش دەرەنجامی باشیان لێ دەکەوێتەوە.

پاشمیری سەعودیش لە دیدارەکەدا وتی: هاوکارییەکانی نێوان مۆسکۆو ڕیاز لە بواری وزە یارمەتیی پاوەجێیی ناوچەکە دەدات.

سەرۆک کۆماری ڕووسیا لە سەرەتای گەییشتنی بە ڕیاز لەگەڵ مەلیک سەلمان پاشای عەرەبستان دیداری کردو هەردوک لا لە سەر پەرە پێ دانی پەیوەندی و هاوکارییەکانیان جەختیان کرد.

( ڤلادیمیر پوتین) سەرۆک کۆماری ڕووسیا پێرێ بۆ دووهەمین جار و لەپاش 12 ساڵ گەییشتە عەرەبستانی سەعودی.