گیرانی دەیان کەس لە ناڕازیان لە لوبنان
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i370388-گیرانی_دەیان_کەس_لە_ناڕازیان_لە_لوبنان
سەرچاوە لوبنانیەکان باسی بریندار بوون و گیرانی دەیان کەس دەکەن لە میانی خۆێشاندانی خەڵکی لوبنان .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 19, 2019 04:51 Asia/Tehran
  • گیرانی دەیان کەس لە ناڕازیان لە لوبنان

سەرچاوە لوبنانیەکان باسی بریندار بوون و گیرانی دەیان کەس دەکەن لە میانی خۆێشاندانی خەڵکی لوبنان .

ماڵپەڕی رۆژنامەی ئەننهار ی لوبنان شەوی رابردوو بە گێڕانەوە لە سەرچاوە ئاسایشیەکان ، باسی بریندار بوونی 52  هێزی ئاسایشیی لوبنانی و گێرانی 70 کەس لە ناڕازیانی کرد .

ئەم سەرچاوە لوبنانییە نووسی ، کەسانێک کە لە میانی خۆپێشاندانی رۆژی هەینی کاری تێکدەرانەیان کردووە گیراون .

 شارە جیاجیاکانی لوبنان لەوان بەیرووتی پێتەخت چەن ڕۆژێکە گۆڕەپانی ناڕەزایەتی جەماوەریی بە سیاسەتی ئابووری حکومەتەکەی سەعد حەریری سەرۆک وەزیرانی لوبنانە .

 لە هەمان کاتدا هەواڵنێری کەناڵی تەلەفزیۆنیی ئەلمەیادین سەر لە بەیانیی شەممە راپۆری دا ، زۆربەی رێگاکان لە شاری بەیرووتی پێتەختی لوبنان هەروا داخراون .