ناڕەزامەندی دەربڕینەکانی لوبنان، سەمیر جەعجەع کشانەوەی ئەندامانی پارتەکەی لە کابینەی دەوڵەت ڕاگەیاند
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i370458-ناڕەزامەندی_دەربڕینەکانی_لوبنان_سەمیر_جەعجەع_کشانەوەی_ئەندامانی_پارتەکەی_لە_کابینەی_دەوڵەت_ڕاگەیاند
سەمیر جەعجەع سەرۆکی پارتی ( هێزەکانی لوبنانی) بە دەربڕینی ئەمەی کە دەوڵەتی ئێستای لوبنان ناتوانێ ھەنگاوی پێویست لە ئاراستەی چاک کردنەوەی باری ئابووریی ئێستا نییە، خوازیاری کشاونەوەی وەزیرانی ئەم پارتە لە دەوڵەت بوو.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 20, 2019 06:55 Asia/Tehran
  • ناڕەزامەندی دەربڕینەکانی لوبنان، سەمیر جەعجەع کشانەوەی ئەندامانی پارتەکەی لە کابینەی دەوڵەت ڕاگەیاند

سەمیر جەعجەع سەرۆکی پارتی ( هێزەکانی لوبنانی) بە دەربڕینی ئەمەی کە دەوڵەتی ئێستای لوبنان ناتوانێ ھەنگاوی پێویست لە ئاراستەی چاک کردنەوەی باری ئابووریی ئێستا نییە، خوازیاری کشاونەوەی وەزیرانی ئەم پارتە لە دەوڵەت بوو.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی ئیرنا، سەمیر جەعجەع شەوی یەکشەممە ھەرچەشنە ڕێککەوتنێکی لەگەڵ سەعد حەریری سەرۆک وەزیرانی لوبنان سەبارەت بە کشانەوەی وەزیرانی پارتەکەی بە درۆ خستەوەو وتی: داوای لە وەزیرانی پارتی «ھێزەکانی لوبنانی» کردووە کە لە دەوڵەت بکشێنەوە.

پارتی «ھێزەکانی لوبنانی»  چوار وەزیری لەنێو کابینەی ھاوپەیمانیی لوبنان ھەیە.

جەعجەع بە دەربڕینی ئەمەی کە دەوڵەتی ئێستای لوبنان جێگای متمانە نییە، وتیشی: ھیچ خواست و لێبڕانێکی بەبڕشتانە لە لایەن بەرپرسان بۆ چارەسەریی قەیرانەکانی ئێستای وڵات لە ئارادا نییە.

 شارە جۆربەجۆرەکانی لوبنان بەتایبەت بەیروتی پێتەخت لە ئێوارەی ڕۆژی پێنج شەممەوە  خۆپیشاندانی جەماوەری بۆ  ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر بە سیاسەتی ئابووریی حکومەتی سەعد حەریری سەرۆک وەزیرانی لوبنان و ھەروەھا ڕەوشتی باج لە کەرتە خزمەتگوزارییەکانی دەوڵەت بە تایبەت ئینتێڕنێت بەخۆیەوە دەبینێت.

سەیید حەسەن نەسروڵڵا سکرتێری گشتیی حیزبوۆۆای لوبنان ڕۆژی شەممە لە ڕێ و ڕەسمی بەجێ ماوانی ڕێپێوانی ئەربەعینی حسەینی داوای لە دەوڵەت کرد کە جەماوەری دەستکورت بە داسەپاندنی باجی تازە نەورووژێنێت.