گەڵاڵەی 24 بڕگەیی سەرۆک وەزیرانی لوبنان بۆ دەربازبوون لە قەیران
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i370499-گەڵاڵەی_24_بڕگەیی_سەرۆک_وەزیرانی_لوبنان_بۆ_دەربازبوون_لە_قەیران
سەرۆک وەزیرانی لوبنان بۆ چوونەدەەر لە قەیرانی ئێستای ئەم وڵاتە و هێور کردنەوەی ناڕەزایەتیە جەماوەریەکان ، پرۆژەی 24 بڕگەیی خستەڕوو .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 21, 2019 05:22 Asia/Tehran
  • گەڵاڵەی 24 بڕگەیی سەرۆک وەزیرانی لوبنان بۆ دەربازبوون لە قەیران

سەرۆک وەزیرانی لوبنان بۆ چوونەدەەر لە قەیرانی ئێستای ئەم وڵاتە و هێور کردنەوەی ناڕەزایەتیە جەماوەریەکان ، پرۆژەی 24 بڕگەیی خستەڕوو .

بەپێی راپۆرتی ئیرنا ، سەعد حەریری ئەم گەڵاڵەی لە نێوان ژمارێک لە وەزیران خستەڕوو و ئەنجومەنی وەزیرانیش بڕیارە ئەمڕۆ دوشەممە لە کۆشکی سەرۆک کۆماریی لوبنان بۆ بڕیاردان لە بارەی ئەم پرۆژەیە کۆببنەوە .

 گەڵاڵەی ئابووریی حەریری 24 بڕگە دەگرێتەوە کە بەشێکی کەمکردنەوەی سەتی پەنجای مووچەی ئەندامانی پەرلەمان و وەزیرانی کابینەیە .

سەعد حەریری رۆژی هەینیش 72 کاژێر دەرفەتی دا بە شەریکەکانی تا پرۆژە و بەرنامەی خۆیان بخەنەڕوو .

 شارە جیاجیاکانی لوبنان بە تایبەت بەیرووت لە دوانیوەڕۆی پێنجشەممەوە شایەتی خۆپێشاندانی دژی حکومەتی بوون بۆ ناڕەزایەتی بە کردەوەی لاوازی حکومەتی سەعد حەریری و رەوشی نەگونجاوی ئابوریی .