بەردەوامیی چەواشەکارییەکانی عەرەبستان دژی ئێران
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i370590-بەردەوامیی_چەواشەکارییەکانی_عەرەبستان_دژی_ئێران
وەزیری ڕاوێژکار بۆ کاروباری دەرەوەی عەرەبستان ڕۆژی دووشەممە ھەمیسان بە بێ ھیچ جۆرە بەڵگەیەک، ئێرانی وەک بەرپرسی ھێرشی سەر دامەزراوەی نەوتیی ئارامکۆ ناساند.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 22, 2019 09:04 Asia/Tehran
  • بەردەوامیی چەواشەکارییەکانی عەرەبستان دژی ئێران

وەزیری ڕاوێژکار بۆ کاروباری دەرەوەی عەرەبستان ڕۆژی دووشەممە ھەمیسان بە بێ ھیچ جۆرە بەڵگەیەک، ئێرانی وەک بەرپرسی ھێرشی سەر دامەزراوەی نەوتیی ئارامکۆ ناساند.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس، عادڵ جوبەیر وەزیری ڕاوێژکار بۆ کاروباری دەرەوەی عەرەبستان لە ھزرگەی پاشایەتیی «چەتم ھاوس» لە لەندەن وێڕای دووپات کردنەوەی بانگەشە بێ ناوەڕۆکەکانی دژی کۆماری ئیسلامیی ئێران بانگەشەی کرد، تاران لە پشت پەردەی ھەڵمەتی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی یەمەنییەکان بۆ سەر دامەزراوەی نەوتیی عەرەبستانی سەعودییەوە بووە.

جوبەیر بەرلەمەش بانگەشەی ئەوەی کرد بوو کە ھەڵمەتی سەر دامەزراوەی نەوتیی ئارامکۆی عەرەبستان بە کەڵک وەرگرتن لە چەک و تفاقی ئێرانی ئەنجامی گرتووە.

یەکەی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی سوپاولێژنە جەماوەرییەکانی یەمەن ڕۆژی شەممە لە وەڵامی دڕندەکارییەکانی ھاوپەیمانیی سەعودی لە یەمەن بە ھۆی ١٠ فڕۆکەی بی فڕۆکەوانەوە پاڵاوگەکانی نەوتی" بەقیق" و "خەریس "ـی سەربە کۆمپانیای نیشتیمانیی نەوتی عەرەبستان واتە ئارامکۆی دایە بەر ھەڵمەت و پەلامار.

لە پاش ئەم ھەڵمەتە «یەحیا سەریع» وتەبێژی ھێزە چەکدارەکانی یەمەن لە بەیاننامەیەک دا پێی داگرت: ئەم ھەڵمەتە لە چوارچێوەی مافی ئاسایی و ڕەوای یەمەنییەکان و لە وەڵامی دڕندەکارییەکانی ھاوپەیمانیی سەعودی و گەمارۆی پێنج ساڵەی یەمەن ئەنجامی گرتووە. بەڵام ئەمریکی و سەعودییەکان بە دووپات کردنەوەی پڕوپاگەندەی بێ ناوەڕۆک دژی کۆماری ئیسلامیی ئێران بانگەشەی ئەوە دەکەن کە گوایە تاران لە پشت ئەو ھەڵمەتانەی یەمەنەوە بووە . سوپاو لێژنە جەماوەرییەکانی یەمەن بە شێوەی ڕۆژانە قوڵایی خاکی عەرەبستان دەدەنە بەر ھەڵمەتی موشەک و فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی خۆیان کە دیارە ئەمەش لە کاردانەوە بەرامبەر بە دەست درێژکاریی ھاوپەیمانیی سەعودی بۆ سەر یەمەن و کوشت و بڕی خەڵکی سڤیلی ئەم وڵاتە ئەنجام دەگرێت. ئاستی توانایی و ھێزی بەرەڤانیی سوپاو لێژنە جەماوەرییەکانی یەمەن سەرباری گەمارۆی ھەمەلایەنەی ئەم وڵاتە لە لایەن ڕژێمی سەعودییەوە ڕۆژلەدوای ڕۆژ پەرە دەستێنی.