ددەسپێکرانی کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی ئەندامی بزوتنەوەی بێ لایەنەکان لە باکوو
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i370650-ددەسپێکرانی_کۆبوونەوەی_وەزیرانی_دەرەوەی_ئەندامی_بزوتنەوەی_بێ_لایەنەکان_لە_باکوو
کۆبوونەوەی وەزیرانی کاروباری دەرەوەی وڵاتانی ئەندامی بزوتنەوە بێ لایەنەکان دەستێبەکار کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 23, 2019 13:39 Asia/Tehran
  • ددەسپێکرانی کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی ئەندامی بزوتنەوەی بێ لایەنەکان لە باکوو

کۆبوونەوەی وەزیرانی کاروباری دەرەوەی وڵاتانی ئەندامی بزوتنەوە بێ لایەنەکان دەستێبەکار کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری تەسنیم ، وەزیرانی کاروباری دەرەوەی ئەندامی بزوتنەوە بێ لایەنەکان ئەمرۆ چوارشەممە و بە بەشداری وەزیری کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران، لە باکوی پیتەختی کۆماری ئازەربایجان دەسپێکرا. لە کۆبوونەوەی وەزیرانی کاروباری دەرەوەی وڵاتانی ئەندامی بزوتنەوەی بێ لایەنەکان، بەلگەی نیهایی وئاگاداری هاوبەشی کۆبوونەوەی سەرۆکان پێداچوونەوەی لەسەر کرا وهەروەها بڕیک پرس ومەسەلەی ناوچەیی ونێودەوڵەتی لەوان ، قەیران وکێشەکانی بەردەم لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی جیهان لێک دەدرێتەوە. " محەممەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران شەوی سێشەممە ولەکاتی گەیشتنی بۆ باکو، لەسەر پێویستی سەرنجی زۆرتردان بە بنەمای چەند لایەنەخوازی کۆ هۆی سەرەکی بەدی هاتنی بزوتنەوەی بێ لایەنەکانە ، پیداگرت. ڕۆژی دوشەممە " ٢١ی ئۆکتۆبەر " کۆبوونەوەی دوو ڕۆژەی کارناسی بە بەشداری و ئامادەبوونی کاربەدەستانی پایەبەرزی ١٢٠ وڵاتی ئەندامی بزوینەوەی بێلایەنەکان و هەروەها نوێنەرانی وڵاتانی چاودێر وڕێکخراوەکانی نێودەوڵەتی بەرپا کرا ، هەتا بەرایی بەڕێوە چوونی هەژدەهەمین کۆبوونەوەی سەرۆکان وسەرۆک وەزیرانی وڵاتانی ئەندامی ئەم بزوتنەوەیە یان لێک دابێتەوە. هەژدەهەمین کۆبوونەوەی سەرۆکان وسەرۆک وەزیرانی وڵاتانی ئەندامی بزوتنەوەی بێ لایەنەکان ڕۆژەکانی ٢٦ و٢٥ی ئۆکتۆبەر لە باکوو بەڕێوە دەچێت. بزوتنەوەی بێ لایەنەکان  حەفدە ئەندامی چاودێی هەیە  ونوێنەری ژمارەیەک لە ڕێکخراوەکانی نێودەوڵەتیشە.