جەختی سەرۆک کۆماری لوبنان لەسەر هاوکاری هەموو لایەنەکان بۆ بەدی هاتنی چاکسازیەکان
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i370699-جەختی_سەرۆک_کۆماری_لوبنان_لەسەر_هاوکاری_هەموو_لایەنەکان_بۆ_بەدی_هاتنی_چاکسازیەکان
سەرۆک کۆماری لوبنان خوازیاری هاوکاری هەموو لایەنەکان بوو لە دەوڵەت و پەرلەمانی ئەو وڵاتە بۆ بەدی هاتنی بەرنامەکانی چاکسازی دەوڵەت .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 24, 2019 14:21 Asia/Tehran
  • جەختی سەرۆک کۆماری لوبنان لەسەر هاوکاری هەموو لایەنەکان بۆ بەدی هاتنی چاکسازیەکان

سەرۆک کۆماری لوبنان خوازیاری هاوکاری هەموو لایەنەکان بوو لە دەوڵەت و پەرلەمانی ئەو وڵاتە بۆ بەدی هاتنی بەرنامەکانی چاکسازی دەوڵەت .

بە گوێرەی ڕاپۆڕتی هەواڵدەریی فارس ، میشل عەون سەرۆک کۆماری لوبنان  ڕۆژی پێنجشەمە لە هەشتەمین ڕۆژ لە خۆپیشاندانەکانی خەڵکی ئەو وڵاتە وتی مافی خەڵکە کە بۆ بەدی هاتنی داخوازیەکانی شەرعی خۆیان خۆپیشاندان بکەن . میشل عەون  گەڵاڵەی چاکسازی دەوڵەت بە یەکەمین هەنگاو بۆ ڕزگاری لوبنان لە ڕووخاندنی  ئابووری  ڕاگەیاند  و پێداچوونەوەی لە دۆخی دەوڵەتی بە پێویست زانی . سەرۆک کۆماری لوبنان بە وتنی ئەوەی کە  هەموو گەندەڵکاران  لە ڕێگای  دەزگەی دادی  ئەو  وڵاتە دادگایی دەکرێن  وتیشی  بە کەسێک  ڕێگا  نادرێت  لە کاری دزگەی  داد  دەسوەردان بکەن . میشل عەون  بو دیدار و بیستنی   قسەی نوێنەرانی  ناڕازیان و مانگرتووانیش  ڕایگەیاند  و وتی  وتووێژ   باشترین  ڕێگاچارەی  ڕزگاریە .  لوبنان  لە  17  ئوکتوبرەوە  شایەتی   خۆپیشاندانی  جەماوەری   لە ناڕەزایەتی بە دۆخی قەیرانی  ئابووریە . سەرەڕای پەسەن کرانی گەڵاڵەی  چاکسازی  سەعد حەریری   سەرۆک وەزیرانی لوبنان  لە ڕۆژی   دووشەمە  نارازییان  ڕایانگەیاندووە  ئەو  گەڵاڵەیەیان  پێی قە بووڵ نیە   و درێژە  بە  خۆپیشاندانەکە ئەدەن .