شکست ھێنانی ئۆپراسیۆنی بەکرێگیراوانی سەعودی لە سنووری عەرەبستان لەگەڵ یەمەن
ھێزەکانی سوپاو لێژنە جەماوەرییەکانی یەمەن ڕۆژی پێنج شەممە ئۆپراسیۆنی بەکرێگیراوانی ھاوپەیمانیی سەعودی بۆ پێشڕەوی کردن بەرەو مۆڵگەکانیان لە سنووری نێوان عەرەبستان و یەمەن شکست پێ ھێنا.
«یەحیا سەریع» وتەبێژی ھێزە چەکدارەکانی یەمەن شەوی ھەینی ڕایگەیاند: ھێزەکانی سوپاو لێژنە جەماوەرییەکانی یەمەن چەندین ئۆپراسیۆنی بەکرێگیراوانی ھاوپەیمانیی دەست درێژکاری سەعودییان لە بەرە سەرسنوورییەکاندا شکست پێ ھێناوە.
بە پێی ڕاگەیاندنی «یەحیا سەریع» وتەبێژی ھێزە چەکدارەکانی یەمەن ، بەکرێگیراوانی ھاوپەیمانیی دەست درێژکاری سەعودی سەرباری ئەوەی کە لە ڕووی ئاسمانیشەوە پشتیوانییان لێ دەکرا کەچی نەیانتوانی ھیچ پێشڕەوییەک بکەن و زیانێکی قورسیان وێکەوت.
لە ڕەوتی ھەڵمەتی بەرگریکارانەی یەمەنییەکان، دەیان بەکرێگیراوانی ھاوپەیمانیی دەست درێژکاری سەعودی کوژراوان و یان بریندار بوونەو کۆمەڵێکیشیان لێ بەدیل گیراوە.
عەرەبستانی سەعودی وێڕای پێکهێنانی هاوپەیمانی لەگەڵ بڕێک لە وڵاتانی عەرەبی ناوچەکە لە مارسی دووهەزاروپانزەوە شاڵاوێکی بەربڵاوی دژی یەمەن دەست پێ کردووە و هاوکات ئەم وڵاتەی لە وشکانی و دەریاو ئاسمانەوە گەمارۆداوە. ئەمە جیا لەوەی کە ژێرخانەکانی ئەم وڵاتە بە تەواوی خاپوور کراون و جەماوەری ئەم وڵاتە بەرەوڕووی دیاردەی دەگمەن و بەربڵاوی برسیەتی و نەخۆشیی بەربڵاو لەوانە کۆلێرا بوونەتەوە بە تایبەت منداڵان و بەساڵاچووان. ڕێکخراوەی نەتەوەکان ڕایگەیاندووە، بە تێکڕایی نزیکەی نۆزدە ملوێن یەمەنی بە پتر لە دوو لە سێی تێکڕای حەشیمەتی ئەم وڵاتە پێویستیان بە یارمەتی و پشتیوانییە.
دەست درێژکاریی سەربازیی عەرەبستان ھەروەھا وڵاتی دەستکورتی یەمەنیشی لەگەڵ کەم بوونی خۆراک و دەرماندا بەرەوڕوو کردووەتەوە. سەرباری ئەمەش ڕژێمی سەعودی و ھاوپەیمانەکانی ھەتا ئێستا نەیانتوانیوە لە بەر خۆڕاگریی جەماوەری یەمەن ئامانجەکانیان لەم وڵاتە مسۆگەر کەن کە بە دەستەڵات گەیاندنی دەستنیاکانی خۆیانە.