سوپای لوبنان هەمدیسان ژمارەیەک لە ڕێگاداخراوەکانیان کردەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i371059-سوپای_لوبنان_هەمدیسان_ژمارەیەک_لە_ڕێگاداخراوەکانیان_کردەوە
هێزە ئاسایشتیەکان وسوپای لوبنان ئەمرۆ پێنجشەممە بە زور ئەو ڕێگایانەی کە ناڕازیان دایانخستبوو کردەوە. پاشنێوەرووی چوارشەممە ١٢کاژێر لە کردنەوەی ڕێگاکان تێنەپەڕیبوو کە کەش وهەواوی ناوچە جۆربەجۆرەکانی لوبنان هەمدیسان گوڕا چونکە پشتیوانانی سەعد حەریری گەڕابوونەوە ناو شەقامەکان .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 31, 2019 12:50 Asia/Tehran
  • سوپای لوبنان هەمدیسان ژمارەیەک لە ڕێگاداخراوەکانیان کردەوە

هێزە ئاسایشتیەکان وسوپای لوبنان ئەمرۆ پێنجشەممە بە زور ئەو ڕێگایانەی کە ناڕازیان دایانخستبوو کردەوە. پاشنێوەرووی چوارشەممە ١٢کاژێر لە کردنەوەی ڕێگاکان تێنەپەڕیبوو کە کەش وهەواوی ناوچە جۆربەجۆرەکانی لوبنان هەمدیسان گوڕا چونکە پشتیوانانی سەعد حەریری گەڕابوونەوە ناو شەقامەکان .

بە پێی ڕاپۆرتی ئیسنا ، بە گیڕانەوە لە سکای نێوز ، هێزە ئاسایشتیەکانی لوبنان بەیانی ئەمڕۆ بڕیک لە ڕێگاکانیان لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی لوبنان لەوان پردی گرینگی " ئەلرینغ" لە ناوەندی بەیروتیان کردەوە لە حاڵێکدا کە خۆپیشاندەران بە لەمپەر گەلێک دایان خستبوو. هەروەها گەوڕەڕیی لێواری باکووری لە گەڕەکی ئەلزوق وجل ئەلدیب هەمدیسان کرانەوە. هەروەها کەش وهەوای پردی ئەلرینغ ئالوزکاوە وهێزە ئاسایشتیەکانی ناوخۆیی خەریکی کردنەوەی ڕێگاکەن . سەعد حەریری ، سەرۆک وەزیری لەکار کشاوەی لوبنانیش لە توئیتر نووسی: بە ڕێز گرتن لە هەموو هەست و نەستی لاگرانە و هاوڕییەتیەکان جاڕێکیر تر لە پشتیونانی ڕەوتی ئەلموستەقبەل ولاینگرەکانی داوا دەکەم پێبەندی هاوکاری لەگەڵ سوپا وهێزە ئاسایشتیە ناوخۆییەکان بن ونەینە ناو شەقامەکانەوە. حەریری ڕۆژی سێشەممە دەس لە کارکێشانەوەی خۆی ڕاگەیاند ومیشیل عەون سەرۆک کۆماری لوبنان دەوڵەتی ناوبراوی وەکوو دەوڵەتی کاتیی هەتا سەردەمی دامەزرانی دەوڵەتیی نوێی دیاری کرد. لە لایەکی تر عەلی ئەلبزی ئەندامی فراکسیۆنی ئەمەل لە پەرلەمان کە سەربە نەبیە بری ، سەرۆک پەرلەمانی لوبنانە وتی: نەبیە بریی خوازیاری خیرایی دان لە دامەزرانی دەوڵەت بووە وسەبارەت بە داسەپانی زەخت وگوشارەکان نیگەرانی دەربڕێوە.