میشێل عەون: دەوڵەتی تازە د ەبێ متمانەی خەڵک بەدەست بێنێ
سەرۆک کۆماری لوبنان وێڕای ئاماژە کردن بە ناڕەزامەندییەکانی ئەم دواییەی وڵات وتی: دەوڵەتی تازە دەبێ ئەوەی وا دەوڵەتەکانی پێشوو پێیان نەکرا، مسۆگەر کات و جارێکی تر متمانەی خەڵک بەرامبەر بە دەوڵەت بەدەست بێنێ.
میشێل عەون سەرۆک کۆماری لوبنان شەوی ھەینی بە بۆنەی سێھەمین ساڵگەڕی بە ئەستۆگرتنی پۆستی سەرۆکایەتیی لوبنان بە دەربڕینی ئەمەی کە ئەولەوییەتی لە نیوەی یەکەمی خولی سەرۆکایەتییەکەی دامەزراندنی سەقام و ئاسایشت بووە، وتیشی: پابەندی سوێندەکەی بووە لە بارەی مسۆگەر کردنی سەقامی سیاسی و ئابووری و خەباتی دژی تیرۆریزم و گەندەڵی.
سەرۆک کۆماری لوبنان وێڕای پێداگرتن لە سەر ئەمەی کە ھەڵبژاردنی وەزیران لە دەوڵەتی تازە دەبێ بە پێی شیاوەتی و لێھاتوویییان بێت نەک بە گوێرەی پێوەبەسترانی سیاسی، وتیشی: قەیرانی قورسی ئابووری دەرەنجامی بەفێڕۆدانی سامانی گشتی و گەندەڵییە لە وڵات دا.
میشێل عەون بە ڕاگەیاندنی ئەمەی کە بەرپرسایەتیی چارەسەریی ئابووری لە ئەستۆی دەوڵەتی تازەیە پێی داگرت: میکانیزمی گەڕاندنەوەی ماف و سامانی تاڵان کراو بە بێ بوونی ھێزێکی دادی سەربەخۆی دەستپاک مسۆگەر نابێت.
میشێل عەون سەرۆک کۆماری لوبنان جەختیشی کرد: دۆسیەی ئابووری چاوەڕوانی پێکھاتنی دەوڵەتێکی تازەیە لەپاش کشانەوەی دەوڵەتی سەعد حەریری.
لوبنان لە ١٧ی ئۆکتۆبەرەوە ھەتا ئێستا خۆپیشاندانی جەماوەری بۆ ناڕەزامەندی دەربڕین بەرامبەر بە ڕەوشتی باج و قەیرانی ئابووری بەخۆیەوە دەبینێت .
بێکاری، دەستکورتیی ئابووری، کەڵەکە بوونی قەرزی دەوڵەت و بە تایبەت بارستایی لەڕادەبەدەری گەندەڵی دەشێ وەک چوار ھۆکاری سەرەکیی ناڕەزامەندییەکانی لوبنان دەستنیشان بکرێت. ئاستی بێکاری لەنێو کەسانی ژێر ٣٥ ساڵی لوبنانی نزیکەی لەسەدا ٣٧ـە. ئەم ڕادەیەی بێکاری تەشەنە سەندنی ھەژاری و دەستکورتیی لە لوبناندا بەدواوە بووە.
دەوڵەتی لوبنان بە ٨٦ ملیارد دۆلار قەرز، لەو دەوڵەتە ھەرە قەرزارانەی جیھان دێتە ئەژمار لە چاو بارستایی و ئاستی ئابووریی ئەم وڵاتە. بارستایی ئەم قەرزانە بە قەدەر یەک و نیو ھێندەی تکێڕای بەرھەمھێنانی ناڕەبەقی ساڵانەی لوبنانە.
لە ئێستادا عەرەبستان ھاوڕێ لەگەڵ میرنشینە یەکگرتووە عەرەبییەکان و ئەمریکا لە ھەوڵی ئەوەدان ھەتا لوبنان بەرەو بێ دەوڵەتی و ئاڵۆزتر بوونی بارودۆخەکە پاڵ پێوە ببنێن.