ھێرشی ڕژێمی زایونی بۆ سەر مۆڵگەکانی خۆڕاگری لە غەززە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i371108-ھێرشی_ڕژێمی_زایونی_بۆ_سەر_مۆڵگەکانی_خۆڕاگری_لە_غەززە
سەرچاوە ھەواڵدەرییەکان ئێوارەی ڕۆژی پێنج شەممە باسی ھێرشی ئاسمانی و تۆپخانەکانی ڕژێمی زایونییان کردووە بۆ سەر مۆڵگەکانی خۆڕاگری لە کەرتی غەززە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 01, 2019 10:17 Asia/Tehran
  • ھێرشی ڕژێمی زایونی بۆ سەر مۆڵگەکانی خۆڕاگری لە غەززە

سەرچاوە ھەواڵدەرییەکان ئێوارەی ڕۆژی پێنج شەممە باسی ھێرشی ئاسمانی و تۆپخانەکانی ڕژێمی زایونییان کردووە بۆ سەر مۆڵگەکانی خۆڕاگری لە کەرتی غەززە.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەری میھر، کەناڵی ھەواڵیی ئەلمەیادین،ئێوارەی ڕۆژی پێنج شەممە باسی ھێرشی ئاسمانی و تۆپخانەکانی ڕژێمی زایونیی کرد  بۆ سەر مۆڵگەیەکی خۆڕاگری لە کەرتی غەززە.

ئەمەو فڕۆکە شەڕکەرەکانی ئیسرائیلی بنکەیەکی گوڕدانەکانی عززەدین قەسسام لقی سەربازیی حەماسیان لە ڕۆژھەڵاتی غەززە کردە ئامانج.

ئەمە لە ھەل و مەرجێکدایە کە سەرچاوە زایونییەکان ئێوارەی ڕۆژی پێنج شەممە باسی بەرز بوونەوەی دەنگی ئاژیری مەترسیی شاڵاوی موشەکییان کردووە اە شارۆچکە زایونی نشینەکانی تەنیشتی کەرتی غەززە.

ھەر لەم حاڵەدا کۆمەڵێک ڕاپۆرتیش لە بارەی بیسترانی زرمەی تەقینەوەیەکی بەھێز بڵاو بووەتەوە.