ئاڵای ئەمریکاو ڕژێمی زایونی لە خۆپیشاندانەکانی بەغداو بەیرووت سووتێندرا
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i371129-ئاڵای_ئەمریکاو_ڕژێمی_زایونی_لە_خۆپیشاندانەکانی_بەغداو_بەیرووت_سووتێندرا
خۆپیشاندەرانی عێراقی شەوی ڕابردوو لە مەیدانی تەحریری بەغداو ناڕەزایانی لوبنانیش لە مەیدانی «ڕیازۆلسوڵح»ی بەیرووت ئاڵای ئەمریکاو ڕژێمی زایونییان سووتاند.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 01, 2019 13:06 Asia/Tehran
  • ئاڵای ئەمریکاو ڕژێمی زایونی لە خۆپیشاندانەکانی بەغداو بەیرووت سووتێندرا

خۆپیشاندەرانی عێراقی شەوی ڕابردوو لە مەیدانی تەحریری بەغداو ناڕەزایانی لوبنانیش لە مەیدانی «ڕیازۆلسوڵح»ی بەیرووت ئاڵای ئەمریکاو ڕژێمی زایونییان سووتاند.

بە پێی ڕاپۆرتی پەیامنێری دەرەوەی سنووری ڕادیۆو تەلەفزیۆنی ئێران، خۆپیشاندەرانی عێراقی دژی دەستوەردانی ئەمریکاو ڕژێمی زایونی لە کاروباری نێوخۆیی عێراق دروشمیان بەرز کردەوە.

ناڕەزایانی عێراقی ڕایانگەیاند کە، ئەمریکاو ڕژێمی زایونی ھەوڵی ئەوە دەدەن ھەتا ناڕەزامەندییەکانی خەڵکی ئەم وڵاتە لە بارەی باری گوزەرانەوە بە لاڕێ دا بەرن.

ئەمەو لە لایەکی دیکەوە ناڕەزایانی لوبنانی بە ئامادە بوون لە مەیدانی «ڕیازۆلسوڵح»ی بەیرووت ئاڵای ڕژێمی زایونییان سووتاندو دژی ئەم ڕژێمە دروشمیان ھەڵدا.

بە پێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی «ئەلئوممە»، ناڕەزایانی لوبنانی  لە پاش سووتاندنی ئاڵای ڕژێمی زایونی دروشمی «ئەلمەوتولئیسرائیل»یان بەرز کردەوە.

ناڕەزایانی لوبنانی پێشتریش ئاڵای ڕژێمی زایونییان لە بەیرووت دا سووتاند بوو.

خولی تازەی ناڕەزامەندییەکانی جەماوەری عێراق لە ٢٥ی ئۆکتۆبەرەوە بە شێوەیەکی ئاشتیانە لە زۆربەی شارەکانی عێراق لەوانە بەغدا دەستی پێکراوە. جەماوەری عێراق داوای خەباتی دژی گەندەڵی و ئەنجام گرتنی چاکسازی دەکەن بە مەبەستی باشتر بوونی ڕەوشتی گوزەرانیان. کەچی بەعسییەکان و بەرماوەکانی تاقمی تیرۆریستی داعش و بڕێک لەو ڕەوتە لادەرانەی کە لە لایەن ڕۆڵگێڕانی دەرەکی و بە تایبەت ئەمریکاو ڕژێمی زایونی و عەرەبستانی سەعودییەوە داکۆکییان لێ دەکرێت، ناڕەزامەندییەکانی جەماوەری عێراق بەرەو توندوتیژیی نێو شەقام و بازاڕ پاڵ پێوە دەنێن.