برینداربوونی 97 فەلەستینی لە 81 مین هەینی رێپێوانی مافی گەڕانەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i371161-برینداربوونی_97_فەلەستینی_لە_81_مین_هەینی_رێپێوانی_مافی_گەڕانەوە
لە پەلاماری لەشکەریانی رژێمی زایۆنی بۆسەر ئامادەبوان لە رێپێوانی گەورەی مافی گەڕانەوە لە کەرتی عەززە ، ، لانیکەم 97 فەلەستینی بریندار بوون .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 02, 2019 06:20 Asia/Tehran
  • برینداربوونی 97 فەلەستینی لە 81 مین هەینی رێپێوانی مافی گەڕانەوە

لە پەلاماری لەشکەریانی رژێمی زایۆنی بۆسەر ئامادەبوان لە رێپێوانی گەورەی مافی گەڕانەوە لە کەرتی عەززە ، ، لانیکەم 97 فەلەستینی بریندار بوون .

وەزاڕەتی تەندروستیی فەلەستین شەوی رابردوو رایگەیاند ، لە نێو برینداراندا ژن و منداڵیش دەبینرێ .

 رێپێوانی مافی گەڕانەوە رۆژی هەینی لەژێر ناوی "باڵفۆر دەکەوێ " بەڕێوەچوو .

 لەشکەریانی زایۆنی لە میانی سەرکوتکردنی خۆێشاندەرانی فەلەستینی جیا لە دەکارهێنانی فیشەکی جەنگیی ، گازی فرمێسکهێن و ژاراوی لە دژی فەلەستینیەکان دەکاردێنن .

 رێپێوانی مافی گەڕانەوە لە سی مارسی 2018وە بە بۆنەی رۆژی زەوی لە کەرتی غەززە دەستپ ێبووە و هەروا بەردەوامە .

 لە سی مارسی 2018وە تا ئێستا زیاتر لە 330 فەلەستینی شەهید و لانیکەم 31 هەزار کەس بریندار بوونە .